سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سبەێنێ دەچێت بۆقەزاقستان
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سبەینێ یەکەشەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر سەفەر دەکات بۆ قەزاقستان.
بارام قاسمی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما لە بارەی سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ قەزاقستان ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی لێواری دەریای خەزەر ئەمڕۆ شەممە لە قەزاقستان کۆدەبنەوە وهەتا دەقی کۆنۆانسیۆنی ڕژێمی دەریای خەزەرلێک بدەنەوە وئامادەی بکەن هەتا سبەێنێ لەلایەن پێنج سەرۆک کۆماری وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر مۆر بکرێت. قاسمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کۆنۆانسیۆنی ڕژێمی دەریای خەزەر بەرهەمی فرەتر لە دوو دەیە هەوڵ وتەقالای نیوان ئێران وچوار وڵاتی تری لیوارەییە وتی: فرەترلە سەتی هەشتا لە خاڵە بەرچاوەکانی وڵاتان لەم وڵاتە گونجێندراوەو تەگبیری لەسەر کراوە. محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕٶ شەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی لێوارەیی دەریایی خەزەرسەفەر دەکات بۆ قەزاقستان. ئێران ڕوسیا، کۆماری ئازەربایجان ، تورکەمەنستان وقەزاقستان پێنج وڵاتی لیواری دەریای خەزەرن.