ڕوحانی : واژۆی کونوانسیونی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەر هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێبازی هێزمەند کردنی هاودەنگیە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆی کونوانسیونی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەری بە هەنگاوێکی زۆر گرینگ لە ڕێبازی هێزمەند کردنی هاودەنگی زۆربەی وڵاتانی کەناری ئەو دەریا زانی .
حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەری لە کازاخستان ؛ بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ دەریای خەزەر ، وەک ناوچەیەکی زۆر گرینگ و ئیستراتژی ، ناوەندی دۆستایەتی ؛ هاوکاری و هاودەنگی لە نێوان دەوڵەتان و نەتەوەکانی ئەوە ، وتی : ئێستاکە ئەم ناوچەیە بووەتە ئولگوویەکی سەرکەوتوو بۆ گەرەنتی ئاشتی دۆستایەتی نیاز پاکی دراوسێیەتی و پێشکەوتن و ئەو دانیشتنە هەنگاوێکی دیکە لە پێناو هاودەنگی زۆرتر لە ناوچەیە کە دەبێ بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلی دیکە هێزمەند بکرێت . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : بە واژۆی کونوانسیونی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەر هەنگاوێکی گەورە هەڵگیرا ؛ بەڵام هێشتا پرسگەلێکی زۆر گرینگ ماوەتەوە و وتووێژەکان بۆ لێکگەینی یەکجاری بە تایبەت لە بواری دیاریکردنی سنوور و " دیاریکردنی شێوازی سنوورە سەرەکیەکان " دەبێ بەردەوام بێت . ڕوحانی وتی : تەنیا ڕێگای چارەسەری ؛ بەرگرتن لە سەرهەڵدانی هەر جۆرە ناکۆکی لە ناوچەکانی دیاری نەکراوی سنوورەکانی خەزەر ؛ کەڵک وەرگرتنی هاوبەش لە سەرچاوەکان و یان دوورەپەرێزی لە دۆزینەوە و کەڵک وەرگرتنی یەک لایەنەیە . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئێران بە دعەسڕاگەیشتنی دەریایی لە باکوور و باشوور ؛ بۆ گەشەی یازەرگانی و گواستنەوە ئامادەیە ؛ جەختی کرد لەسەر پێویستی چاودێری بەردەوام لە سەر نیاز پاکی جێ بە جێ کرانی کگونوانسیونی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەر و ڕێککەوتنە چەن لایەنەکان . پێنجەمین دانیشتنی سەرانی پێنج وڵاتی کەناری دەریای خەزەر بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران ڕووسیا کازاخستان تورکەمنستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئوکتائوی کازاخستان بەڕێوە چوو .