بیروڕاگۆڕینەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە گرینگترین پرسە کانی دوو لایەنەی ناوچەیی و نێونەتەوەیی
سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی پێنجەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر ، سەبارەت بە پرسەکانی دوو لایەن ناوچەیی و نێونەتەوەیی بیروڕایان گۆڕیەوە .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دیداری ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی پێنجەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لە بەندەری ئاکتائو ی کازاخستان ، جەختی کرد لە سەر پێویست و گرینگایەتی زیاتر لە ڕابردووی پەرەی پەیوەندیەکان و هاوکاریەکانی تاران موسکۆ لە بەشە جیاجیاکاندا . سەرۆک کۆماری ئێران ، هاوکاریگەلی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە دەریای خەزەری بە سوودی دوو نەتەوە زانی و وتی : دەبێ دەریای خەزەر وەک دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و هۆکارێک بۆ هێزمەند کردنی پەیوەندیەکان و هاوکاریەکان و دۆستایەتی زۆربەی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر بێت .ڕوحانی وتیشی هاوکاریەکانی دوو لایەنە و چەن لایەنەی ئێران و ڕووسیا لە پرسە جۆراوجۆرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بۆ ێونە لە بواری ئاسایشی ناوچەیی و خەبات بە دژی تڕوڕیزمی داعش لە سووریا شوێنهاتێکی ئەرێنی لە ناوچە بە دواوە بووە و دەبێ ئەو هاوکاریگەلە تا بنبڕ کردنی بە تەواوی تڕوڕیزم درێژەی ببێت . ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش وێڕای ئاماژە بە پەیوەندی ڕوولە پەرەی ڕووسیا و ئێران لە بوارگەلی جۆراوجۆردا جەختی کرد موسکو ئامادەی گەشە پێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندیەکان لە گەڵ تارانە لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەش . سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی و گرینگ زانی و وێڕای ئاماژە بە پێویستی هەوڵ لە پێناو پاراستن و پتەو بوونی بەرجام لە لایەن هەموو لایەنەکان دوای چوونە دەری یەک لایەنەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە ، جەختی کرد لەسەر درێژەی بیروڕاگۆڕینەوەکان و هاوکاری بەرپرسانی دوو وڵات سەبارەت بە چارەسەری پرسەکان جۆراوجۆرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان .