ئەمیر عەبدوڵاهیان : ئێران وڕوسیا دەتوانن ببنە شوورەی پۆڵایین لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i347069-ئەمیر_عەبدوڵاهیان_ئێران_وڕوسیا_دەتوانن_ببنە_شوورەی_پۆڵایین_لە_بەربەرەکانێ_لەگەڵ_بایکۆتەکانی_ئەمریکا
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بە ڕوانگە هاوبەشەکانی تاران ومسکۆ وتی: ئێران وڕوسیا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی بەردەم، شوورەیەکی پۆڵایین لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکان وئاکار وڕەفتاری ناسازەندەی ئەمریکا بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2018 14:47 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان : ئێران وڕوسیا دەتوانن ببنە شوورەی پۆڵایین لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بە ڕوانگە هاوبەشەکانی تاران ومسکۆ وتی: ئێران وڕوسیا دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی بەردەم، شوورەیەکی پۆڵایین لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکان وئاکار وڕەفتاری ناسازەندەی ئەمریکا بن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس " حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان " ڕۆژی دوشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " لوان جاگاریان" باڵوێزی ڕوسیا لە تاران ، ڕەوتی هاوکاری پەرلەمانی ، سیاسی وئابووری دوو وڵات بە جیی ڕەزامەندی زانی. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها بە مەحکوم کردنی جەنایەتی ڕژێمی ئالی سەعود لە پەلامار بۆ سەر پاسێکی هەڵگری قۆتابیانی یەمەنی کە ١٣٥ کوژراوو برینداری لێکەوتەوە وتی: قەیرانی یەمەن ڕێگە چارەی سەربازی نیە ودەبێ وتووێژ وسەندوقی دەنگدان، داهاتوو وچارەنووسی ئەم وڵاتە دیاری بکات. یارێدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بە دەستکەوتەکانی مەیدانی سووریا ، بەشداری هێزە سەربازیەکانی ئەمریکاو درێژەی پەلامارەکانی سەربازی ئەم وڵاتە لەدژی شارومەندانی سووریای بە کردەوەیەکی هاندەرانە زانی ووتی: ترۆریستەکان جێگایەکیان لە داهاتووی ناوچە نابێت وئەمریکا دەبێ دەس لە پشتیوانی داعش هەڵگرێت." لوان جاگاریان" یش لەم دیدارە دا وتی: بەختەوەرانە پێوەندی سیاسی وپەرلەمانی تاران ومسکۆ ڕوولە گەشەیە وڕوسیا هاوکاری لەگەڵ ئێران گەشە پێ دەدات. جاگاریان ، ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە سووریای بە باش لێکدایەوە وبەشداری هێزەکانی سەربازی بیانی کە بەبێ بەلگەی دەوڵەتی سووریا لەم وڵاتە ئامادەن، هۆکاری خراپتر بوونی دۆخ لە سووریا زانی.