کرملین شایعە ودەنگوی ڕیککەوتن بۆ چوونەدەری ئێران لە سووریای ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i347383-کرملین_شایعە_ودەنگوی_ڕیککەوتن_بۆ_چوونەدەری_ئێران_لە_سووریای_ڕەت_کردەوە
وتەبێژی کۆشکی کرملین هەواڵی بڕێک لە میدیاکان لە مەڕ ڕازی بوونی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەگەڵ ڕوانگەی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ پێویستی چوونەدەری ئێران لە سووریای ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • کرملین شایعە ودەنگوی ڕیککەوتن بۆ چوونەدەری ئێران لە سووریای ڕەت کردەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین هەواڵی بڕێک لە میدیاکان لە مەڕ ڕازی بوونی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەگەڵ ڕوانگەی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ پێویستی چوونەدەری ئێران لە سووریای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس" دێمیتری پسکوف" لە لێکدانەوەی هەواڵی بڕێک لە میدیاکانی گروپی ڕایگەیاند کۆشکی کرملین ئەم هەواڵە بڵاوکراوەیەی کە بە ڕواڵەت " ڤیلادێمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە دوایین دیدار وچاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هلسینکی لە پێویستی چوونەدەری ئێران لە سووریا پشتیوانی کردووە لێک ناداتەوە. پسکوف وتی : هیچ لێکدانەوەیەک لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پرس ومەسەلەیە نادات. پاش ئەمە هەرئەوشتەی کە لەبارەی دەق وناوەڕوکی وتووێژەکانی سەرۆکانی ڕوسیا وئەمریکا لە هلسینکی فەنلاند پێویست بووە ڕاگەیاندووە وئیتر پێویست نیە کە شتێکی زۆرتری پێ زیاد بکرێت. پاش ئەمەیش ، بڕێک لە میدیاکانی گروپی بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی هەواڵی خۆیان ڕایانگەیاندبوو کە گوایە پوتین لەگەڵ ترامپ لە کۆبوونەوەی هلسینکی لەم بارەوە ڕازیە کە بوونی  ئێڕان لە سووریا دەبێ ڕابگیر درێت.