ئاب 25, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • روحانی : گەلی ئێران بە یەکدەنگی و یەکیەتی و خۆڕاگری ، پلانی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : گەلی ئێران بە یەکیەتی و یەکڕیزی و خۆڕاگری ، هەوڵی لۆبی زایۆنی و پیلانەکانی ئەمریکای پوچەڵکردەوە .

حەسەن روحانی رۆژی شەممە لە دوهەمین رۆژی دەسپێکی حەوتەی دەوڵەت ، لەسەر گڵکۆی ئیمام خومەینی (رە) بیناتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : گەلی ئێران توانی پیلانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتومی پوچەڵ بکاتەوە .

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئاماژ بەوەی کە  ئەمڕۆ لە رۆژە سەخت و ئەستەمەکانی ئێران لە بەرامبەر پلانی بیانیەکانە ، جەختی کردەوە : راوستان و خۆڕاگریی لە بەرامبەر دوژمنان ، ئەرکی هەموانە و بێگومان بە یەکیەتی و یەکدەنگیی ، گەلی ئێران بە باشی لە کێشە و گرفتەکان دەرباز دەبێ .

سەرۆکی دەسەڵاتی کارگێڕیی ئێران جەختی کردەوە : لە بارودوخی ئێستادا ، پێوێستە بۆ جارێکی دیکە رێگە و رێبازی ئیمام خومەیننی (رە) خوێندنەوەی بۆ بکرێ ، رێگا و رێبازێک کە ئیمام فێری هەموو گەلی کرد .

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە گەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران ، لە دوهەمین رۆژی حەوتەی دەوڵەت ، بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی ئیمام خومەینی (رە) بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە و خوێندنەوەی فاتیاحا وێڕای رێزگرتن لە میعماری مەزنی شۆڕی ئیسلامی ئێران ، بۆجارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەنی (رە) پەیمانیان نوێ کردەوە .

سەرپەیڤ