فەرمانی ڕۆحانی بە وەزیری نێوخۆ وپارێزگاری کرماشان دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزە لە" تازەئاوا"
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەیانی یەکشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ وپارێزگاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێڕان ، لە جەریانی تازەترین ڕاپۆرتەکان لەمەڕ بوومەلەرزەی شاری " تازەئاوا" ی ناوەندی شارستانی سەلاس وباوەجانی کرماشان ئاگادار کرا وفەرمانە پێویستەکانی دەرکرد.
بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی پێنج پوینت نۆ پلەی ڕێشتەر لە قوڵایی دەرونی زەوی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەردوپەڕێ تازەئاوای ناوەندی شارستانی سەلاس وباوەجانی لەراندەوە. " سائیب مودەریسی" سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات ویارمەتیە پزیشکیە خیراکانی پارێزگەی کرماشان ڕایگەیاند : ڕودانی بوومەلەرزە لە شاری " تازەئاوا" ی ناوەندی شارستانی سەلاس وباوەجانی " کرماشان، دوو کوژراوو ٣١٠ برینداری لێکەوتەوە. حەسەن ڕۆحانی لە وتووێژ لەگەڵ عەبدولرەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لە ڕەوتی فریاکەوتن بە بوومە لەرزە لیدراوەکان وپیداچوونەوە بە دۆخی ناوچە بوومەلەرزە لیدراوەکان، فەرمانی دا کە لە هەموو ئیمکاناتێک بۆ دانی یارمەتیەکانی فریاکەوتنی خیرا بە بوومە لەرزە لیدراوەکان کەڵک وەربگیردرێت. ڕۆحانی هەروەها لە پێوەندی تەلەفونی خۆی لەگەڵ " هوشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان، فەرمانی پێویستی بۆ بەسیج کردنی هەموو ئیمکاناتی دەزگا وڕێکخراوەکان لەمەڕ فریاکەوتن بە بوومەلەرزە لیدراوەکان وپیداچوونەوەی خیرا بە دۆخی زیان وێ کەوتووەکان وبرینداران دەرکرد. عەبدولرەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران سبەێنێ دوشەممە بۆ لێکدانەوەی دۆخی بوومەلەرزە لیدراوەکان ودۆخی پارێزگەی کرماشان وناوچە زیان وێ کەوتووەکان ، سەفەر دەکات بۆ ئەم پارێزگەیە.