حەوتەی دەوڵەت لە ئێران
محەممەد عەلی ڕەجایی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد باهونەر سەرۆک وەزیرانی ئێران ساڵی١٩٨١ لە تەقینەوەی تیرۆریستیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەدەست دەس وپێوەندییە تیرۆریستییەکانی گرووپی مونافقین شەهید کران. بۆ ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەریی ئەو شەهیدانە ٢٤هەتا٣٠ی ئاگۆست(حەوتەی یەکەمی خەرمانان) وەک حەوتەی دەوڵەت ناودێر کراوە.
موتاڵای ژیان و بیرهێنانەوەی یاد و بیرەوەری ئەو دوو شەهیدە(سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی کاتیی ئێران) ، پێشاندەری بڕوا، بەدەم گەلەوەبوون، دڵسۆزی و هەوڵی ڕاست بێژانەی ئەوانە.
پێداگریی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر پێویستیی گرینگدانی دەوڵەت بە پرسە ئابوورییەکان لەچەند لایەنەوە گرینگە. یەکەم لایەنی گرینگی ئەو پرسە، سەرنجدان بە شوێنهاتی نەرێنی ئابووریی لاواز و خەسارهەڵگرە کە دەتوانێ زۆر وێرانکەر و درێژخایەن بێت. پرس و بابەتی وەک، گرانی، قەتیسمان و بێکاری و تووشبوونی کۆمەڵگا بە دەکارهێنانی کاڵای هاوردەیی لە خاڵگەلی لاواز بۆ وڵاتێکی سەربەخۆیە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی شەممە لە دووهەم ڕۆژی حەوتەی دەوڵەت، بەئامادەبوون لە مەرقەدی پاکی ئیمام خومەینی(ڕە) بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینەو خوێندنی سورەتی فاتیحا وێڕای ڕێزدانان بۆ نژیارڤانی کەبیری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) نوێ کردەوە.