ئاب 29, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا پێبەندی ھیچ پەیمانێک نییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تاران، وتی: ئەمریکا وەکوو دەوڵەتێک کە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ئەو بایکۆتانەی بە سەر ئێراندا سەپاندووە،پێبەندی ھیچ پەیمانێک نییە .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامانجی ئەمریکییەکان واوەتر لە گوشاری ئابوورییە و بە نیازن جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ئێران و بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بن، پێی داگرت: ئەوانە بەتەمان ھەمیسان سەربەخۆیی ئێران پێشێل کەن و بە سەر جەماوەری ئێراندا ئاغایی بکەن، بەڵام دیارە گەلی ئێران وەھا شتێکی پێ قەبوڵ ناکرێت و ئەمەش بە خۆڕاگرتن و ڕاوەستان لە ھەمبەر ئەمریکادا بە خەڵکانی جیھان دەسەلمێنێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەروەھا وێڕای ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک لە بارەی ھەنگاوو بەرنامەکانی دەوڵەت، خۆبژیوی لە بەرھەمھێنانی گەنم و شەکر، ھەڵکشانی سەدی نەوەدی بەرھەمھێنانی گاز لە پارسی باشووری، پەرە پێ دانی بەرھەمھێنانی نەوت لە سەرچاوە ھاوبەشەکان، نۆژەن کردنەوەی ئامێرەکانی گواستنەوە، زیاد کرانی دووھێندەیی ناردەی نانەوتی و پشت بەستنی زیاتر بە ناردەی نانەوتیی وەک دەستھاتەکانی دەوڵەتی ئێران لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دیداریان کرد.

 

سەرپەیڤ