ڕوحانی : ڕێنوێینەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پیشاندەری ڕێگای دەوڵەتە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕێز و سوپاس لە فەرمایشەکان و ڕێنوێنیەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ ئەندامانی دەوڵەت ، ئەو ڕێنوێنیگەلەی بە پیشاندەری ڕێگای دەوڵەت زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " حەسەنی ڕوحانی " بە وەبیرهێنانەوەی پێداگریەکانی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی لە پەرە سەندنی پەیوەندی نێوان هێزەکان بۆ هاوئاهەنگی زۆرتر و کەڵک وەرگرتن لە توانایی باشی ئەنجومەنی باڵای هاوکاری ئابووری ، ئەو ڕێنوێنگەلەی بۆ وێنە ڕێنوێنگەلی کارساز لە بەڕێوە بەرایەتی ئابووری ئێران هاوەردە ئەژمار و وتی لاگریەکانی بەڕێزیان سەبارەت بە پەسەنکراوەکانی ئەو ئەنجومەنە یاریەمەتیەکی زۆر باش بۆ دەوڵەتە . ڕوحانی هەروەها ڕێنوێنیەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەڕێوەبەرایەتی ئابووری ، دانی گەڵاڵەگەلی نیوە تەواو ، گەشەی کەرتی تایبەت و لاگری تەواو لە کەرتی تایبەت ، پشتیوانی لە بنکەگەلی ئابووری ، چاکسازی نیزامی بانکی ، بەڕێوە بەرایەتی پارەی نەخت و دووری کردن لە فرۆشتنی مەوادی خاو و گەشەی هاوکاری ناوچەیی و پەیوەندی زۆرتر لە گەڵ دراوسێیەکانی لە ئەولەویەتە گرینگەکانی دەوڵەت زانی کە بە هەموو تواناوە لە دەزگەکانی بەرپرس پێ و شوێن دەگیردرێت . حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو لە دیداری سەرۆک کۆمار و ئەندامانی شاندی دەوڵەت ، پێداگری کرد لە سەر خاڵگەلێکی گرینگ سەبارەت بە پرسە ئابووریەکان سیاسەتی دەرەوەیی و یەکگرتوویی و یەکڕیزی ناوخۆیی