سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا دیداریان کرد
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژی ئاشتی ئاستانە، لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای پێشوازیی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکان، دوولایەن سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و دوولایەنە، بیروڕایان گۆڕییەوە.
چاوپێکەوتنی روحانی و پوتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران،ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە چوو و دوولایەن سەبارەت بە پێوەندیی دوو لایەنە، قەیرانی سوریا، گۆڕانکارییەکانی نێودەوڵەتی و بەرجام ، وتووێژیان کرد .
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بە میواندارەتیی تاران، بەمەبەستی پێوشوێن گرتنی ڕەوتی سیاسی چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت.
ئەم کۆبوونەوە سێ لایەنەیە لە سەرووبەندی ئازاد کرانی ئیدلیب وەک یەکێک لە دوایین ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تیرۆریستان لە سوریا، پێک دێت .