جەختی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر مافی نەتەوەی سووریا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان
حەسەنی ڕوحانی لە دانیشتنی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا وتی : یارمەتی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی سووریا ، دەبێ لە فەرمانی کاری کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بێ و ئێران ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەو بوارەدا بگێڕێ .
ڕوحانی بە شی کردنەوەی خاڵە سەرەکیەکان بۆ کۆتایی ھێنانی یەکجاری بە قەیرانی سووریا ، هاوکاریی ئێران ، ڕووسیا و تورکیای بە خاڵێکی متمانە پێکراو بۆ بە دی هاتنی ئاشتی لە سووریا و هاوکاریگەلی درێژ ماوە لە ئاستی جیهان و ناوچەکە زانی . سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە لە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەک دا بۆ داهاتووی سووریا ،قسەی یەکەم و کۆتایی ھەر دەبێ نەتەوەی سووریا بیکات، وتیشی : دانیشتنی تاران کە لە درێژەی هەوڵەکانی سەرکەوتووی سێ وڵاتی ئێران ڕووسیاو تورکیا لەچوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کاریگەر لە گەڵ تڕوڕیزم و کۆتایی قەیرانی سووریا بە پێی خواستی زۆرینەی خەڵکی سووریا بەڕێوە دەچێ دەرفەتێکە بۆ لێکدانەوەی کردەوە هاوبەشەکان لە قۆناغی هەنووکەیی و داهاتوو . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بە سەرنجدانی ئاڵۆزی و قەیرانی سووریا زۆر گرینگ بوو کە سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بۆ کوژراندنەوەی ئاگری شەڕ لە سووریا ؛ دەستیان ڕابگات بە چوارچێوەیەکی هاوبەش بە پێی بنەمای سەرەکی پاراستنی سەروەریی خاک و یەکپارچەیی سووریا و ڕێزگرتن لە دەسەڵاتدارەتیی نیشتمانی و مافی نەتەوەی سووریا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی داهاتووی وڵاتەکەیان . ڕوحانی هەروەها ئامادە بوونی ئێران لە سووریای بە پێی داخوازیی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە و بۆ شەڕ بە دژی تڕوڕیزم زانی و وتی : درێژەی ئەو بەشداریەش هەر لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت .