سەفەری یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەرەنسا
یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارو باری تایبەتی ڕامیاریی رۆژی پێنجشەم لەپاش دانووستانی ئاشتی سووریا لە ژێنیڤ و دانووستان سەبارەت بە قەیرانیی یەمەن لە بروکسێل چوو بۆ پاریس.
" حسەین جابێری ئەنساری" یاریدە دەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری تایبەتی سیاسی ڕۆژانیی دوو سەممە و سێی شەممەی ڕابردوو(دەهەم و یازدەهەمی سیپتەمبەر) بۆ بەشداریی لە دووهەمین خولی دانووستانەکان هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا و تورکیا و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارو باری سوریا ، بۆ وتووێژ لەبارەی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا سەردانیی ژێنیڤی کردووە .
" جابێری ئەنساری " ڕۆژی ڕابردوو(چوار شەممە) لە بروکسێل یش لە سێهەمین خولی دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و بەڕێوە بەرانیی گشتی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی چوار وڵاتی ئەڵمانیا ، فەرەنسا، ئیتالیا و بەریتانیا لە بارەی قەیرانی یەمەن بەشداریی و لە بارەی ڕێگاکانی یارمەتیی بۆ کۆتایی شەڕی داسەپێندرا دژی گەلی یەمەن و بەرتەسک کردنەوەی ڕەهەندەکانیی کارەساتی ئینسانی لەم وڵاتە دا ڕاوێژی کردووە .