ڕووسیا: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی مافی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349441-ڕووسیا_گەشەپێدانی_بەرنامەی_مووشەکیی_مافی_ئێرانە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ گەشەپێدرانی بەرنامەی مووشەکیی بە مافی یاسایی و ڕەوای کۆماری ئیسلامی دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2018 06:14 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی مافی ئێرانە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ گەشەپێدرانی بەرنامەی مووشەکیی بە مافی یاسایی و ڕەوای کۆماری ئیسلامی دەزانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی "سێرگەیی ڕیابکۆف" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕیانووستیی ڕووسیا؛ راشکاوانە ڕایگەیاند: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی شێوازێکە بۆ دابین کرانی ئاسایشی ئێران.

چالاکیی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لە سیاسەتی پێشپێگرانە  و بۆ دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانی و بەرگری لە خاک و نیشتمانی ئێرانە.

سەرکەوتنەکانی ئێران لە بواری شەڕی دژ بە تیرۆر لە ناوچە هۆکارێکی ڕوون و ئاشکرایە لە سەر ئەوەی کە ئێران هەرگیزاوهەرگیز توانای مووشەکیی خۆی بۆ هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە و یان دەسدرێژی کردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکار نەهێناوە.

بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک و یان هەر هەنگاوێکی تێکدەری پاوەجێی وئاسایشی خۆی و ناوچەکە، بێ گومان هەنگاوی پێشپێگرانە و بەرەڤانی هەڵدەگرێ.