سەرۆک کۆماری ئێران : تیرۆریزمی تەکفیری ، گەورەترین مەترسیی بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلامە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی : تیرۆریزمی تەکفیری و داعش، گەورەترین مەترسیین بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلام.
" حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەێ سێ شەممە بە کاتی نیۆیۆرک، لە دیداری ژمارێک لە ڕێبەرانیی کۆمەڵگای موسولمان لە ئەمریکا، ئەرک و بەرپرسایەتی ڕێبەرانی ئایینی لە مەڕ لێکدانەوەی فەرهەنگی ڕاستەقینەی ئیسلام لە سەردەمیی ئێستای بە یەکجار قوورس زانی و جەختیکرد: موسولمانەکان دەبێ لە هەر ناوچەیەکی جیهان کە تێا دا دەژین، بە ئەخلاق، ڕەفتاری دروست، وەفا بە پەیمان و ڕووڕاستی خۆیان، لە کردەوە دا تەبلیغ بۆ ئیسلام بکەن.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانیی ناوچەیی لە خەبات دژی ترۆریستان و بە تایبەتی داعش و بەرەی نۆسرە، بەڕاشکاوی گوتی: ترۆریستانی داعشی بە تاوانکارییەکانیان، جگە لە زۆڵم دەر حەق بە خەڵکیی ناوچەکە، بڕوای گەلانیان بە ئیسلام و دین لە ناو بردووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنیی ئەمەی کە ڕۆڵی ئێران بۆ وەدەرنانیی تاقمەکانی ترۆریستی لە سوریا یەکجار گرنگ بووە ، جەختیکرد: داهاتووی سوریا دەبێ لە لایەن سوریاییەکان و بە دەنگیی خەڵک و هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت.
سەرۆکی هێزی بەڕێوە ەبرایەتی ئێران گوتیشی: ئەمرۆکە لە سوریا ئاسایشیی زۆرتر دامەزراوە و ئێران هەواڵ ئەدات کە ئاسایشی تۆکمە بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا تا بەم چەشنە ئاوارەکانی سوریایی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان .