دیداری ڕۆحانی و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە تەوەرەی باسی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، سووریاو یەمەن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی پرسی جۆربەجۆر لەوانە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، قەیرانی سووریاو شەڕی یەمەن وتووێژیان کرد.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی لە دیدار لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، ھەڵوێستەکانی بەڕێزیانی لە بارەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە بە ئەرێنی نرخاندو وتی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ لە چوارچێوەی پتەوکردن و چەسپاندنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ و بە جۆرێک بجوڵێتەوە کە ھیچ وڵاتێک نەتوانێ بە حەزی خۆی بەگژ بەڵێنە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دا بچێتەوە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە نابێ پەیمان شکاندن و یاسابەزاندن لە کۆمەڵگای جیھانی دا ببێتە بابەتێکی ئاسایی، وتیشی: ھەڵوێستەکانی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام وەک ھێمای ڕێککەوتنێک کە بەرھەمی وتووێژو دانوستان و دیپلۆماسییە شوێن دانەرو کاریگەر دەبن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا تیشکی خستە سەر ئەمەش کە ئێران ئامادەی ھەرچەشنە ھاوکارییەکە لەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا لە بارەی پرسگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و درێژە پێ دانی ھەوڵە پۆزیتیڤەکانی لە مەڕ چارەسەر کردنی قەیرانی وڵاتانێکی وەک سووریاو یەمەن و وتیشی: ئێران و تورکیاو ڕووسیا توانیویانە ھەنگاوگەلێکی باش لە ئاراستەی پێکھێنانی ئاشتی و ئاسایشت و خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریادا ھەڵگرن و ڕێککەوتنی ھەر سێ وڵاتەکە پێشی گرت بە دەست پێ بوونی تێکھەڵچوون و کوشت و بڕ لە ئیدلیب دا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕەوشتی تێکچڕژاوو کارەساتی مرۆڤی لە یەمەنیشی بە جێگای نیگەرانی زانی و وتی: ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ لە بارەی یەمەنەوە ھەوڵێکی زیاتر بخاتە گکەڕو ھەنگاوی چالاکانەتر ھەڵگرێ و یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانە بە دەستی جەماوەری ئەو وڵاتە بگەیەنێت.
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لەم دیدارەدا وێڕای ستایش کردنی ھەڵوێستە ئەرێنییەکانی ئێران لە مەڕ کاردانەوەی لە بەرامبەر بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام وتی: بەرجام جێگای پەسەندی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشتەو دەبێ بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بەڵام بایکۆتەکانی دژی ئێران قەت جێگای پەسەندو لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا نییە.
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا وێڕای ڕێز گرتن لە ھەوڵەکانی ئێران لەبواری چارەسەر کردنی پرسی سووریا، لە سەر پەرەسەندنی ھاوکاریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ ئێران لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و یارمەتی دانی جەماوەری قەیران بەرکەوتووی ناوچەکە بە تایبەتی یەمەن پێی داگرت.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە حەفتاوسێھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە نیۆیۆرک و لە پەراوێزی دانیشتنەکەدا جیا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،لە گەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپی و ئەمریکی و ئاسیاییش دیدارو وتووێژی کرد.