سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕایەوە بۆ تاران
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەمەبەستی گوتاردان لەمیانەی حەفتاو سێیەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردبوو، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ تاران .
بەپێی ڕاپۆری ئیرنا، حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەری پێنج ڕۆژەی بۆ نیۆیۆرک، وێڕای دیدار و وتووێژ لەگەڵ سەرۆکانی هەندێ وڵاتان، لەگەڵ ژومارێک لە بەرپرسانی میدیایی ئەمریکی ، بلیمەتان و خاوەنڕایان و ژومارێک لە ڕێبەرانی موسوڵمانان لە ئەمریکا وتووێژی کرد .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ژومارێک لە بەڕێوەبەرایەنی میدیاکانی ئەمریکی و کەناڵی تەلەفزیونی سی ئێن ئێن هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شی کردەوە و لە کۆتایی سەفەر بۆ نیۆیۆرک وڵامی پەیامنێران بداتەوە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەشێکی دیکەی وتاردانی دا لەنێو کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئێران نەک بە پێی سیاسەت کە لە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئیمپەراتورییەکە و ڕوو لە سەرۆکانی وڵاتانی جیهان پێداگری کرد : جیهان، دۆستێکی باشتر لە ئێران نابێت.