تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئەمریکا بە وەبن پێ نانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان تووشی شکست هاتووە

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا لەباری مافەوانی و سیاسی و وەبن پێ نانی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی، تووشی شکست ھاتووە.

حەسەن ڕوحانی ، ڕۆژی  یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی وەرزی نوێی خوێندنی زانکۆکانی ئێران، وێڕای شیکردنەوەی ئامانجی  دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی  بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی :  ئەمریکییەکان بە ئامانجی لابردنی شەرعیەتی نیزامی ئیسلامی،  سەرەتا بەشەڕی  دەروونی  دەستیان پێ کرد و لە درێژەدا  دەستیان کردە شەڕی  ئابووری لەگەڵ ئێران  .

رۆحانی وێڕای پێداگری لەسەری ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران لە هەموو  پیلانگێڕیی دوژمنان بە هاوپشتی و یەکێتی  دەرباز دەبن،  وتی : دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا هەوڵی دا  لە ئەنجومەنی ئاسایش بەسەرۆکایەتی خۆی بۆ زەبردان لە  ئێران و پشت ڕاست کردنی سیاسەتەکانی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەرگرێ  بەڵام  هەموو چواردە ئەندامی دیکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرجام  پێشوازییان کرد .

سەرۆکی  کۆماری ئیسلامیی ئێران  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە لە  بەرواری ئەمریکا دەوڵەتێکی ڕق لە دڵتر لە دەسەڵاتدارانی ئێستای کۆشکی سپی  بەرامبەر بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبووە، وتیشی : سەرۆکی ئەمریکا بە پێچەوانەی  پەسەند کراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕێککەوتننامەیەکی  چەند لایەنەی نێودەوڵەتی  واتە بەرجام بێ  هیچ هۆ و هەگەرێک کشایەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : لەباری سیاسەتی دەرەوەییەوە بەڕاستی ئێران سەرکەوتووی ئەم  بابەتەیە وهیچ کەس لەم پرسە گومان ناکات و هەموان دەزانن ئەمریکا لەباری مافەوانی، سیاسی و وە بن پێ نانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان تووشی  شکست بووە.

ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی  وەرزی نوێی خوێندنی زانکۆودامەزراوەکانی پەروەردەی  باڵای ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەزیری زانست،لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژی و تەندوروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی،  ژومارێک لە سەرۆک زانکۆکان و بەڕێوەبەرانی باڵای  پەروەردەی باڵا لە تەلاری عەلامەی ئەمینی زانکۆی تاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ