دیداری فەرماندەرانی ھێزی ئینتیزامی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
سەرکردەی مەزنی تێکڕای ھێزە چەکدارەکان لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی ھێزی ئینتیزامی لەگەڵ بەڕێزی دا پێی داگرت: دەبێ بەجۆرێک بجوڵێنەوە کە بۆچوونی خەڵک لە بارەی ھێزی ئینتیزامییەوە بەبیرداھاتنی ھێزێکی دەستەڵاتدار، دادگەرو وریا بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی ھێزی ئینتیزامی، وێڕای ستایش کردنی پارێزەرانی ڕێکمەندی و ئاسایشت، ئەم ھێزەی وەک دامەزراوەیەک ناساند کە بەردەوام لە بەر سەرنج و ھەڵسەنگاندنی خەڵک و بیروڕای گشتی دان.
سەرکردەی مەزنی تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، پێشکەوتنی بێ وچانیان وەک پێویستییەکی ھێزی ئینتیزامی لێک دایەوە لە ئاراستەی گەییشتن بەو ئاستەی کە شۆڕش و نیزامی ئیسلامی چاوەڕوانی دەکات و وتیشی: بەشە جۆڕبەجۆرەکانی ھێزی ئینتیزامی لەوانە بنکەکانی پۆلیس، مۆڵگەو گەشت لێدەرەکانی ئەم ھێزە یەگبین بە بەرچاوی خەڵکەوەن و بۆچوون و لێکدانەوەکان لە بارەی ھێزی ئینتیزامییەوە ھەر بەم دامەزراوەیەوە ناوەستێ و تێکڕای ھێزە چەکدارەکان و نیزامی ئیسلامیش دەگرێتەوە.
بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنە باشەکانی ھێزی ئینتیزامی لەوانە دڵخواز بوونی شێوازی ھەڵس و کەوت لەگەڵ خەڵک و سەردانیکارانیان لە ناوەندەکانی ئینتیزامی و پۆلیس لەچاو ڕابردوو،لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ئەم پێشکەوتنانە جەختی کردو وتیشی: کرداری ھێزی ئینتیزامی دەبێ ژیرانە، بە تەگبیرو بۆ خەڵک بە تەواوی متمانەبەخش و جێگای دڵنیایی بێت.