کۆبوونەوەی ناڕەزامەندییانەی کارمەندانی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران
تاقمێک لە ڕێکخراوە و ئەنجومەنە میدیاییەکان بۆ ناڕەزامەندی نواندن بەرامبەر بە دەسبەسەر کرانی "مەرزیە هاشمی" پێشکەشکاری کەناڵی پرێس تی ڤیی ئێران، لە ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران، کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا ژومارێک لە کارمەندانی بەشی دەرەوە سنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەناڵی پرێس تی ڤی، ڕێکخراوی بەسیجی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆن و تاقمێک لە پەیامنێران و نووسەرانی ئەنجومەنی ڕۆژنامەنووسانی موسڵمان، بە بەرز کردنەوەی چەند دروشمێک، خوازیاری ئازاد کرانی مەرزیە هاشمی بوون.
بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوەیە لە بڵاونامەیێکدا بە پاڵپشتی کردن لە مەرزیە هاشمی، ڕایانگەیاند: دەسبەسەر کرانی دوور لە یاسای مەرزیە هاشمی تەنیا بە هۆی سەرلێشێواوی و بێدەسەڵاتی دەزگای داد و حکوومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر دەنگی جیاوازی "مەرزیە هاشمی" و "مەرزیە هاشمی"یەکانی ترە.
کارمەندانی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی ئێران، پەیامنێران و نووسەرانی ئەمجومەنی ڕۆژنامەنووسانی موسڵمان لەو بڵاونامەیەدا، بەرپرسایەتی هەرچەشنە کێشەیێکی جەستەیی و دەروونی "مەرزیە هاشمی"یان خستووەتە ئەستۆی حکوومەت، دەزگای داد و پۆلیسی ئەمریکاوە.
مەرزیە هاشمی (ملانی فرانکلین) پێشکەشکار پەیامنێر داکیومنت ساز و بێژەری بە ڕەگەز ئەمریکایی کاناڵی پرێس تی ڤی یەکشەمە 13 ژانویە بە بێ هیچ هۆیەک لە فڕگەی سەنت لوئیسی ئەمریکا قۆپبەست کرا و گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی پولیسی فیدڕاڵ لە واشنکتون دی سی.
"پەیمان جبلی" جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوە سنووری، سەبارەت بە لەبەند کرانی "مەرزییە هاشمی" ئاماژەی کردە هەڵس و کەوتی ناشیاوی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (ئف بی ئای) و وتی : ئەگەر بڕیار وایە کە مەرزییە هاشمی وەکوو شایەتی دۆسییەیەک بێ کە خۆی هیچ دەوری تێدا نەگێڕاوە، دەبا بانگهێشتیان کردبایە و پاشان بانگ بکرێتە دادگە، نە ئەوەی کە دەست و پێی لە کۆت و زنجیر کەن و بێڕێزی بە پیرۆزایەتی و بیر و بڕواکانی بکەن.
کاربەدەستانی ئەمریکی هێشتا هۆکارێکی ئاشکرایان بۆ دەسبەسەر کردنی خاتوو "مەرزیە هاشمی" ڕانەگەیاندووە بەڵام وتوویانە: "بەهۆی شایەت بوونی لە دۆسیەیێکدا قۆڵبەستیان کردووە."
مناڵەکانی مەرزیە هاشمیش ڕایانگەیاند: بەرپرسانی زیندان دایکیان ناچار کردووە هەتا حیجابی خۆی لادات وهیچ سەرچاوەیەکیش لەمەڕ ڕەوتی لێکدانەوەی دۆسیەی ناوبراو زانیاریەکی نەداوە بە دەستەوە. ئەوان دەبێژن دۆخ وڕەوشی ئێستاکە بۆ بنەماڵەی مەرزیە هاشمی زۆر دژوارە. کچی مەرزیە هاشمی یش ڕایگەیاند لە حاڵی حازر متمانەیان بەهیچ شتێک لەبارەی دۆسیەی دایکیان نیە ولەگەڵ دایکیان وەکوو تاوانکارێک هەڵس وکەوت دەکرێت.
مەرزیە هاشمی لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا باسی هەڵسوکەوتی نەگونجاو و نالەباری فەرمانبەرانی زیندانی کردووە و گوتویەتی پاش قۆڵبەست کرانی دەسبەجێ لە کۆت و زنجیر کراوە.
بە وتەی مەرزیە هاشمی هەروەها فەرمانبەرانی ئەمنی و ئاسایشی ئەمریکی، ڕێگەیان لێ گرتووە بۆ خواردنی شتی حەڵاڵ.
خاوەنی مێئدیاکان لە سەرانسەری جیهانیش بۆ ناڕەازیەتی بە گرانی نایاسایی مەرزیە هاشمی خوازایری ئازادی بێ شەرت و مەرجی ناوبراو بوون .