پاش ۱۱ ڕۆژ دهستبهسهر بوون؛ ئهمریکا مهرزیەی هاشمی ئازاد کرد
مهرزیه هاشمی ههواڵنێری کهناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی، پاش ۱۱ ڕۆژ دهستبهسهر بوون له ئهمریکا ئازاد کرا.
لە بڵاونامەی بنەماڵەی مەرزیە هاشمی لە پاش ئازاد کرانی لە بەندیخانە، نووسراوە:
مەرزیە هاشمی بەبێ ئاشكرا کردنی تۆمەتەکانی لە زیندان ئازاد کراوە و گەیشتووەتەوە لای بنەماڵەکەی لە واشنتۆن دی سیدا. مەرزیە و بنەماڵەکەی ڕێگە نادەن ئەم بابەتە لەیاد بکرێت! ئەوان هێشتا گلە و بنداشتی جیددیان هەیە و دەیانهەوێ بزانن چۆن ئەو شتە ڕووی داوە؟! ئەوان خوازیاری گەرەنتییەکن لەم بوارەدا کە ئیدی لەمەو بەدوا هیچ کات بۆ هیچ موسڵمانێک یاخود کەسێکی تر ڕووداوێکی لەو چەشنە نەقەومێت!
هەروەک چۆن کۆمەڵگای ئەمریکا سەبارەت بە ئازاردانی ڕەش پێستان لەلایەن پۆلیسی ئەووڵاتەوە ئاگادار بووەتەوە، پێویستە وتووێژ بۆ ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگای ئەو وڵاتە لەمەڕ ئازاردرانی موسڵمانان لەلایان ئێف بی ئاییشەوە دەس پێ بکرێت!
مەرزیە هاشمی بۆ خۆپیشاندان لە ڕۆژی هەینی لە واشنتۆن دی سیدا دەمێنێتەوە و لە هەموو شارەکانی دونیاشی دەوێ، ناڕەزامەندی خۆیان دەرببڕن!
ئەم بابەتە هیچ کاتێک تەنیا نەبستراوەتەوە بە مەرزیە هاشمی! بەڵکوو بابەتەکە ئەمەیە کە یەکە یەکەی ئێمـە، چ موسڵـان و چ غەیری موسڵمان، لەوانەیە لە ڤیلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بە بێ هیچ تۆمەت و تاوانێک، دەسبەسەر بکرێین. مەرزیە لە هەلێکی ڕەخساوەدا لەم بارەوە ڕا و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت.
"ڕیکاردۆ باسکاس" مامۆستای کۆلێژی مافەوانی زانکۆی "مەیامەی"، دەسبەسەر کرانی مەرزیە هاشمی، لە دژایەتی لەگەڵ بڕگەی چوارەمی دەستووری ئەمریکا لێک داوەتەوە.
ئەم بڕگەیە، دەسبەسەر کردنی تاکەکان و تەنانەت شایەتەکان ئەویش بە بێ هیچ هۆوهەگەرێکی لۆژیکانە و جێی بڕوا بە یاساخ و قەدەغە ڕادەگەینێ. ئەو بە ئاسۆشییەیتێد پرێسی گوت: " حکوومەت، بەس کاتێک ئەم شێوازە دەکاردێنێ کە بەدوای هۆوهەگەرێکدایە بۆ قۆڵبەست کردنی تاکەکان، بەڵام هیچی بۆ نابینرێتەوە.
پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ١٣ی ژانویە « مەرزییەی ھاشمی» پەیامنێر، دایکیۆمێنت سازو پێشکەشکاری بە ڕەگەزئەمریکیی کەناڵی پرێس تی ڤیی کە بۆ بەسەر کردنەوەی بنەماڵەکەی سەردانی ئەمریکای کرد بوو، بە بێ ھیچ جۆرە تۆمەت و تاوانێک قۆڵبەست کرد.
دادوەری یەکەم دادگاکەی هاشـمی کە ڕۆژی هەینی 18ی ژانیڤەری (28ی بەفرانبار) پێکهات، دانی بەوەدانا کە ئەو هیچ تاوانێکی نەڕەخساندووە و لە دۆسیەیێکی نادیاردا تەنیا وەکوو "شایەتی گرینگ" دەسبەسەر کراوە.