پێداگری ڕووسیا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری بەربڵاو لەگەڵ ئێران لەقەیرانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i356595-پێداگری_ڕووسیا_لەسەر_گرینگایەتی_هاوکاری_بەربڵاو_لەگەڵ_ئێران_لەقەیرانی_سوریا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : مۆسکۆ لە پرسی سوریا دا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2019 17:19 Asia/Tehran
  • پێداگری ڕووسیا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری بەربڵاو لەگەڵ ئێران لەقەیرانی سوریا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : مۆسکۆ لە پرسی سوریا دا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری دەکات .

سێرگێئی لاوروڤ  ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن  وتی کە وڵاتەکەی لە پرسی سوریا دا لەگەڵ ئێران هاوکاری دەکات .

ریابکوف رایگەیاند ئێمە لەگەڵ یەکتر هاوکاری دەکەین و ئەگەر ئەمریکا و ئەورووپا دەستەبەرییان هەبوواتای  ئامادەبووین هەوڵێکی زۆرتر بدەین  . 

ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای ڕەسمی دەوڵەتی سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش لەم وڵاتە لەگەڵ دیمەشق هاوکاری دەکەن . 

دوو وڵات هاوڕێ لەگەڵ سوریا و ئێراق  لەساڵی 2015 ەوە هاوپەیمانییەکی چوارلایەنەیان لەبەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم  پێک هێنا کە ئەم هاوپەیمانییە ، دەورێکی بنەڕەتی لە لاوازکردنی تیرۆریزم بەتایبەت شکستی داعش لە ناوچە هەبووە.