ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سووریا لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357097-ڕاوێژکاریی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_سووریا_لە_تاران
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سووریا دیدار و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2019 12:40 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سووریا لە تاران

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سووریا دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە لەتاران دیدار و لەبارەی هاوکاریی دوو وڵات و دواگۆڕانکارییە مەیدانییەکانی سوریا وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی سوریا هەروەها لەگەڵ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی سوریا رۆژی سێ شەممە لەسەرووی شاندێکدا گەیشتە تاران.

وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا، گرینگترین ئامانجی سەفەری وەلید موعەلیم بۆتارانە.

"گەیر پترسن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریاش ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکا.

سەفەری "وەلید موعەلیم" و"گەیر پترسن" بۆ تاران لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا(سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە) لەبارەی سوریا بڕیارە ١٤ی فێڤرییە لە شاری سوچی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.