زەریف : گرنگترین سەرکەوتویی شۆڕشی ئیسلامیی ، پێدانی مافی دەنگدان بە خەڵک بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357408-زەریف_گرنگترین_سەرکەوتویی_شۆڕشی_ئیسلامیی_پێدانی_مافی_دەنگدان_بە_خەڵک_بوو
وەزیری دەرەوەی ئێران ، گرنگترین سەرکەوتوویی شۆڕشی ئیسلامیی پێدانی مافی دەنگدان بۆ کاروباری نێوخۆیی و دەرەوەیی بە خەڵکی ئێران زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2019 05:15 Asia/Tehran
  • زەریف : گرنگترین سەرکەوتویی شۆڕشی ئیسلامیی ، پێدانی مافی دەنگدان بە خەڵک بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران ، گرنگترین سەرکەوتوویی شۆڕشی ئیسلامیی پێدانی مافی دەنگدان بۆ کاروباری نێوخۆیی و دەرەوەیی بە خەڵکی ئێران زانی .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف لە دیمانەیەکدا لە گەڵ گۆڤاری نیویۆرکەر ی  ئەمریکا کە لە مانگی دیسامبری 2018 دا ئەنجامی داوە و سەرلەبەیانی دوشەممە بڵاوبووەتەوە ، وتیشی : گەلی ئێران چ لە گەڵ سیاسەتەکانی حکومەت دابن و چ لەگەڵیدا نەبن ، لەسەر ئەم باوەڕەن کە لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیاندا ڕۆڵیان هەیە .

 نیویۆرکەر ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوکردووەتەوە .

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 11ی شوباتی 1979 دا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .