نیسان 02, 2019 09:42 Asia/Tehran

خەڵکی ئێران ئەمڕۆ ١٣ی خاکەلێوە بەرامبەر بە دووەمی مانگی ئاپریل کە بە ڕۆژی سرووشت ناودێڕ کراوە بەپێی داب و نەریتی باو باپیرانیان دەچنە داوێنی سرووشت.

سێزدەهەمین ڕۆژی خاکەلێوە یەکێک لە باشترین ڕۆژانی نەورۆزە کە لە ڕۆژمێری فەرمیی ئێراندا بە ڕۆژی سرووشت ناودێڕ کراوە و لە ڕۆژانی پشوودانی ساڵ دێتە ئەژمار.

سێزدە بەدەر، جێژن و ئاهەنگی کۆتایی هاتنی نەورۆزە

ئێرانیانی سەردەمانی کۆن پاش ١٢ ڕۆژ بەڕێوەبردنی جەژن و ئاهەنگ و داب و نەریتەکان کە بە یادی ١٢ مانگی ساڵە، ڕۆژی سێزدەی نەورۆز دەچنە نێو باخ و تەلار و سەیرانگە و سەوزەڵان و بە گشتی هەر شوێنک کە جیلوەیک لە سرووشتی هەبێ ، بۆ ئەوەی دوایین ڕۆژی نەورۆزیان لە داوێنی سرووشت و لە تەنیشت گوڵ و گیا و سەوزە و لە گوێی ئاوی ڕووبار و چۆمەکان بدەنە سەر.

گەڕان و سەیرانی ئێرانییەکان لە سێزدەهەمین ڕۆژی جەژنەکانی نەورۆز، گەورەترین سەیران و پیکنیکی جیهانیە و بەڕێوە بردنی جەژن و ئاهەنگەکانی تایبەت بەم ڕۆژەیش سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ کەلتووری مێژوویی سەردەمی کەونارا.

خەڵکی ئێران لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی مێژوودا، نەورۆزیان بە جەژنی ئافراندن و دەسپێبوونی گێتی زانیوە و کۆتاییەکەیش کە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوە بووە؛ ئەوەیان بە زۆر پیرۆز دەزانن. ئێرانیان هەروەها بەڕێوە بردنی داب ونەریتی سێزدەهەمین ڕۆژی نەورۆز، بە هەنگاوێک دەزانن لە پێناو ڕێزگرتن لە نیعمەتەکانی خواوەند و بووژانەوەی سرووشت کردن بە نیشانەیەک دەزانن لە قیامەت و ڕۆژی پەسڵان.

خۆراکی تایبەتی سێزدەبەدەر لە وڵاتی ئازربایجان

خەڵکی ئێران بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمەکانی سێزدەهەمین ڕۆژی نەورۆز بە هەنگاوێک دەزانن بۆ سپاسبژێری بەرامبەر بە نیعمەتەکانی خواوەند و بینینی بووژانەوەی سرووشت بە نیشانەیەک لە قیامەت و مەعاد دەزانن ، هەر لە بەر ئەوە دوایین ڕۆژ لە ڕۆژانی پشوودانی نەورۆز یان هەمان سێزدەبەدەر لە ماڵیان دێنە دەرەوە و دەچنە داوێنی سرووشت.

جووجە كەباب و كەبابی گۆشت لە خواردنە بەتام و پڕلایەنگرەكانی سێزدەبەدەرە

ژمارێک بڕوایان وایە کە ئەم ڕۆژە لوتکەی جوانی و چێژ بردن لە پێکەوە بوونی ئەندامانی بنەماڵە و خزم و کەس و کار لە سەری ساڵی تازەیە.

لێنانی شلەی ڕشتە و دۆ كوڵیو لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا

هۆز ونەتەوە ئێرانییەکان بە پێی داب و نەریتی ناوچەکانی خۆیان لەم ڕۆژەدا داب و نەریتی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لە وانە دەتوانین ئاماژە بکەینە گرێدانی سەوزە، هاویشتنی سەوزەی سەری ساڵ دەنێو ئاوی چۆم و ڕووبار، ... .

لە ناوچە کوردنشینەکاندا لە کۆتایی ڕۆژی سێزدەبەدەر 13 دانە بەرد بەرەو پشتی خۆ فڕێ دەدەن.  بەو مانایە کە بەڵا و کێشە و گرفت لەو کەسە دوور بێتەوە و لەگەڵ هەر بەردێکدا ئاواتێکی باش بۆ خۆیان داوا دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ