نیسان 02, 2019 20:21 Asia/Tehran
  • بێعسەتی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) گەورەترین ڕووداوی شوێندانەری مێژوو

ئێرانی ئیسلامی لە شەوی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (د.خ) ، سەرانسەر جێژن و شادییە .

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە 27ی مانگی ڕەجەب ، بە بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی شادی و دانی شیرنی و شەگەڵات ، مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (د.خ) دەکەن بە جێژن .

ئێرانی ئیسلامی بەتایبەت شارە پیرۆزەکانی مەشهەد و قوم لە شەوی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری خاتەم حەزرەتی محەممەد (د.خ) نوقمی شادی و خۆشی بوو و بارە گای مەلەکووتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (د.خ) و کەریمەی ئەهلی بەیت (د.خ) لە مەشهەد و قوم تژی لە شەیدایان و ئەڤیندارانی ماڵباتی عیسمەت و تەهارەت (س) بوو کە هاتبوون تا ئەم شەوە تەواو نوور و ڕەحمەتە لە ئیمامی ڕەئوف و حەزرەتی مەعسوومە (س) پیرۆزبایی بکەن.

جێژنی مەبعەس ڕۆژێکە کە پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (د.خ) لەلایەن خودای تەبارەک و تەعالاوە بۆ پێغەمبەری هەڵبژێردرا .

ڕەسووڵی خۆشەویستی ئیسلام گرینگترین ئامانجی بیعسەتی بە تۆکمە بوونی ئاوەز و ئاقڵ زانیوە چوونکە پاوەجێ بوونی ڕەوتی تاقانە پەرەستی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، تەنیا لە ڕێگای بردنەسەری ئاستی ئاوەزەکان دەستەبەر دەبێت. ئینسانێک کە لە دەروونی خۆی تێنەگەیشتبێت، سەری کڕنۆش بۆ داروبەرد و قوڕ دادەنەوێنێ، بەڵام مرۆڤی بەئاوەز کە لە سەرچاوەی هەستی تێگەیشتووە، سپاسی خولقێنەری ئەو شتانە دەکات.

 

بیعسەتی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلامی (د.خ) ، دەسپێکی ڕێگایەکە تاکوو مرۆڤ لە زوڵم و گەندەڵی و نەزانی بێتە دەر و بەرەو تەوحید و مەعنەویەت و دادگەری کەرامەت هەنگاو هەڵبگرێت.

Image Caption

 

پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (د.خ) لە حەدیسێکدا فەرموویەتی: "خودا هیچ پێغەمبەر و ڕەسووڵێکی هەڵنەبژارد مەگەر بۆ ئەوەی ئاوەزەکان تۆکمە بکات و ئاقڵەکان بە لووتکەی تێگەیشتن بگەینێت، هەر لەم سۆنگەوە دەبێ ئاوەزی ئەو لە ئاقڵی ئوممەتەکەی سەرتر و زیاتر بێت."

ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی بیعسەتی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (د.خ)، گەورەترین جێژنی موسوڵمانانی جیهان ، لە سەرجەم موسوڵمانان و ئازادیخوازانی دیکەی جیهان پیرۆزبایی دەکات .

 

سەرپەیڤ