سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، داهاتوویێکی گەش دەنوێنێ لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتدا
تاران میوانداری سەرۆک وەزیرانی عێراقە. عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە سەرووی شاندێکی باڵادا گەیشتە تاران.
لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران دانووستان و گفتوگۆی زۆر گرینگ لە نێوان حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عادڵ عەبدولمەهدیدا بەڕیوە چوو کە پیشاندەری داهاتوویێکی گەشە لە پەیوەندییەکانی نیوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیەدا.
لە کۆتایی وتووێژەکاندا، چەند تەبایی نامە لە چوارچێوەی ڕێکخستن و خێرایی بەخشین بە ڕەوتی بەڕێوە چوونی ڕێککەوتنە ئابوورییەکان لە لایان کاربەدەستانی هەر دوو وڵاتەوە، واژۆ کرا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە تاران و بەغدا لەمەڕ زۆرێک لە پرسەکانی ناوچەدا، بۆچوونێکی هاوبەشیان هەیە ڕایگەیاند: "هاوکاری سنووریی ئێران و عێراق لەپێناو خەباتی دژی تیرۆریزم، ماددە سڕکەرەکان و قاچاخ لە نێوان دوو وڵاتدا، زیاتر دەبێتەوە."
ئێران و عێراق بەنیازن پەیوەندی و هاوکارییەکانی خۆیان لە کەرتە جیاجیاکان و لەوانە: وزە، هێنان و بردن و گواستنەوەی کاڵا، کەڵك وەرگرتنی شیاو و باشتر لە سەرچاوەکانی چۆمی ئەروەند، موتوربەکردنی ئاسنەڕێی دوو وڵات بە یەکدی بە مەبەستی هاسانکاری لەمەڕ هاموشۆی زیارەتکاران بۆ عێراق، 5 بەڵگە و تەبایی نامەی هاوکاری لە نێوان کاربەدەستانی باڵای هەر دوو وڵاتدا واژۆ کرا.
ڕێژەی دانوستانی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق هەر ئێستاکە 12 ملیاردۆڵارە لە ساڵدا. کاربەدەستان دوو وڵات پێداگرن لەسەر ئەوەی کە ڕێژەی ئەو دانوستانە ئابووریانە بگەیننە ئاستی 20 ملیاردۆڵار لە ساڵدا. هەر لەم پەیوەندییەدا "عادڵ عەبدولمەهدی" ئامادەیی عێراقی بۆ دامەزرانی ناوچەیێکی پیشاسازی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاگەیاندووە. هەر لەم بوارە و لە گەشتەکەی ئەم دواییەدا، ڕێککەوتنێک وەدیهاتووە.
عێراق ئەمڕۆکە سەرباری گوشاری ئەمریکا، یەکەم هاوپەیمانی ئابووریی ئێرانە لە نێو دراوسێێەکانیدا. حکوومەتی ئەمریکا کە لە چەند مانگ لەمەو پێشەوە، بەمەبەستی دابەزاندنی ئاستی پەیوەندی بازرگانی و سیاسی لەگەڵ ئێران، عێراقی خستبووە ژێر گوشار، تەنانەت نەیتوانیوە، بە هەڕەشە و گوڕەشەی بەردەوام، ئەو پەیوەندییانە کەمتر بکاتەوە.
پاراستنی ئاسایش، پاوەجێی و دانوستانی ئابووری لەگەڵ پارێزگا جۆراوجۆرەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکێکە لە بنەما هەمیشەییەکانی سیاسەتی دەرەکیی ئێران لە پێناو پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا. ئەم بنەمایانە، هاوکارییەکانی نێوان تاران و بەغدای بەرەو هاوکاری ستراتژیکتری ئاسایشی و ئابووری بردووە. لەم سۆنگەوە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، پیشاندەری ڕوانگەیێکی ئەرێنییە کە لەلایان هەردووک لاوە، لەمەڕ داهاتوویێکی گەش بۆ ئەم پەئیوەندییانە لەئارادایە.