نیسان 25, 2019 08:58 Asia/Tehran
  •  ساڵڕۆژی شکستی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سارای تەبەس

بیست و پێنجی ئاڤڕیلی 2018 ساڵیادی شکستی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سارای تەبەس (ڕۆژهەڵاتی ئێران).

وێنەگەلێکی مێژوویی لە ڕووداوی تەبەس

تەبەس لە بواری پێگەی ستراتژیکی خۆیەوە ڕووداوی زۆری بە خۆوە بینیوە. سی و هەشت ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا ، پێنجی گوڵانی ساڵی 1359ی هەتاوی ؛ ئەمریکا بە کۆپتەر و فڕۆکە ؛ پەلاماری سەربازیی کردە سەر ئێران لە سارای تەبەس .

دەوڵەتی ئەمریکا کە بە پیلانگێڕی جۆراوجۆر بە مەبەستی شکست دانی نیزامی کۆماری ئێران نەگەیشتە ئاکام ، پەلاماری کردە سەر ئێران .

وێنەگەلێکی مێژوویی لە ڕووداوی تەبەس

ڕووداوەکەی تەبەس لە ڕاستیدا بەشێک لە پیلانی سەربازیی ئەمریکا بۆ ڕزگار کردنی سیخوڕانی ئەمریکایی لە تاران بوو کە لە ژێر ناوی دیپلۆمات و فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، خەریکی سیخوڕی  و پیلانگێری بۆ ڕووخاندنی حکومەتی تازەپێکهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.

وێنەگەلێکی مێژوویی لە ڕووداوی تەبەس

بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ئەم پیلانە ٢٥ی ئاپریلی ١٩٨٠ چەن  فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا بە تێپەڕین لە سنووری ئاسمانی ئێران لە ناوچەیەکی دوورەپەرێز، لە فڕۆکەخانەیەکی کۆن و  پەک کەوتووی لە ناخی سەحرای تەبەس / ڕۆژهەڵاتی ئێران/ نیشتنبونەوە، بەڵام بە لوتفی خواوەند دەسدرێژکاران هەر ئەو شەوە تووشی باهۆزی لمی کەویر بوون و تیا چوون.

وێنەگەلێکی مێژوویی لە ڕووداوی تەبەس

ژۆمارێک لە فڕۆکە و کۆپتەرەکانی ئەمریکایی ئاگر دران و چەن هێزی سەربازیی ئەمریکا کوژران و باقیەکەیان بە سەر شۆڕی و ڕیسوایی لە خاکی ئێران چوونە دەر .

بەڵگە دەسکەوتووەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پێی نەخشە و پلانێکی ورد و بێ کەم و کوڕی و بە لە بەرچاو گرتنی باروودۆخی جوگرافیایی و کەش وهەوای ئێران لە سەحرای تەبەس و بە دۆزینەوەی فڕۆکەخانەیەکی کۆن و پەک کەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست پێ کراوە.

باهۆزی لم ، کاربەدەستانی ئەمریکایی کە هەموو پێشبینیەکانی پێویستیان ئەنجام دابوو و تەنانەت دۆخی کەش و هەواشیان لێک دابووەوە غافڵگیر کرد.

ئەمەش وەکوو بەڵگەیەکی دیکەی ئامانجی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران لە مێژوودا تۆمار کرا.

 

 

سەرپەیڤ