ڕاوێژکاری ئەسەد : ئێران وڕووسیا شەریکە سەرەکیەکانی سووریا لە ئاوەدان کردنەوەن
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا بە پیداگری لەسەر بەشداری وڵاتانی دوست لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی ئەم وڵاتە ، هیواداری دەربڕی ئێران ،ڕووسیا وچین لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا دەوری بە بایخ بگیڕن .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " بەسینە شەعبان " ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕووسی سپۆتنیک وتی: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاندووە وڵاتانێک کە لە دژی سووریا شەڕیان کردووە ، لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی ئەم وڵاتە بەشداری ناکەن وتەنیا وڵاتانێک دەتوانن لە ئاوەدان کردنەوەی دەوریان هەبێت کە لە سەردەمی شەڕ، دوستی سووریا بوونەو یارمەتیان داوین. ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی بەشار ئەسەد پیداگری کرد ، دەبێ بەر لە دەسپێکرانی هەوڵەکان بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا ، ناوچەکانی تری ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ئازاد بکرێت. ئەم کاربەدەستە سووریاییە وتی: هیوادارم کە بتوانین تیرۆریستە بە جێ ماوەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وئەدلیب تێک بشکینین وڕووسیا ، چین وئێران ، شەریکەی سەرەکی سووریا لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی ئەم وڵاتە بن.