سەرەخۆشیی ئێران لە دەوڵەت وگەلی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i362021-سەرەخۆشیی_ئێران_لە_دەوڵەت_وگەلی_ڕووسیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەبۆنەی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەی موسافرهەڵگری ڕووسی سەرەخۆشیی کرد لە حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2019 14:56 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی ئێران لە دەوڵەت وگەلی ڕووسیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەبۆنەی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەی موسافرهەڵگری ڕووسی سەرەخۆشیی کرد لە حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، سەیید"عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بەدەربڕینی مەخابنی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەی موسافرهەڵگری ڕووسی، هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە.

فڕۆکەی موسافرهەڵگری رووسی سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەکاتی نیشتنی بەپەلە لە فڕۆکەخانەی "شێرمێتیێڤۆ" لەباکوری رۆژاوای مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەرەوڕووی ئاگرکەوتنەوە بوو کە بەهۆیەوە چل و یەک کەس گیانیان لەدەست دا.

هۆی ئەو ڕووداوە جارێ نادیارە.