May 13, 2019 20:00 Asia/Tehran
  • پیداگری فەرانسە لەسەر مانەوەی ئێران لە بەرجام

وەزیری دەرەوەی فەرانسە ، بەبێ ئاماژەدان بە خۆخافڵاندنی ئوروپیەکان لە جێ بەجێ کرانی بەرجام وتی: ئوروپا هەروەها بە مانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام پیداگری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سکای نێوز " ژان ئایو لودریان " وەزیری دەرەوەی فەرانسە ئەمرۆ دوشەممە  بەیان نامەی ئەم دواییەی ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی بەجێ نیگەرانی زانی وپیداگری کرد کە ئوروپا هەروا لە سەر مانەوەی ئێران لەم ڕێککەوتنە پیداگری دەکات.لودریان بە ئاماژەدان بە سیاسەتی " فشاری زۆرێنەیی "ئەمریکا لە هەمبەر ئێران پیداگری کرد: هەڵوێستی ئەمریکا بۆ پەرەی زەخت وگوشار وبایکۆتەکان لە دژی ئێران باش نیە. وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرانسە وئالمانیا هاوڕێ لەگەڵ " فدریکا مۆگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی دوشەممە لە برۆکسێل کۆبوونەوەی نائاسایی لەمەڕ ئاگاداری نامەی ئەم دواییەی ئێران بەڕێوە برد هەتا لەمەڕ بڕیاری ئەم دواییەی ئێران لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی راوێژکاری بکەن . نێزیک بە یەک ساڵ لەمەوپێش بوو کە دەوڵەتی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام چووە دەریی وهەموو بایکۆتەکانی ناڤۆکی لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەی لەدوو بازنەی نه وه د و١٨٠ ڕۆژە هەمدیسان داسەپاند. ئێران لە هەشتی مای ٢٠١٩ بە هۆی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، ودەسپێکرانی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی واشنتۆن لەدژی تاران، بڕیک کردەوەی خۆی لە بەرجام ڕاگرتووە وبە وڵاتانی بەجێ ماو لەم ڕێککەوتنە شەست ڕۆژ دەرفەت وموڵەتی داوە بۆ جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنەکانی خۆی بە تایبەت لە بەشەکانی بانکی ونەوتی.

سەرپەیڤ