بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خۆمەینی(رە)
١٤ جۆزەردان ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بناغەدانەریی کەبیری نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی و ڕیبەری کۆچکردووی شۆرشی ئیسلامی ئێران،ئیمام خۆمەینی (رە)ـە.
هەواڵێکی کورت و قوورس ! بەڕادەیەک قوورس کە سەرزەوینێک بە بەرینایی ئێران بەهۆی پشتی چەما و هاواری بەرزکرد!"اناللە واناالیەراجعون ڕوحی بەرزی پێشەوای موسولمانان و ڕێبەری ئازادیخوازانی جیهان،حەزرەتی ئیمام خۆمەینی چوو بۆ مەلەکووتی ئەعلا".
هێشتا بێژەری دەنگ وباسی ڕادیۆ خەریکی خۆێندنەوەی هەواڵەکە بوو کە دەنگی زەبری دەستەکان لە سەر سەرو دەم و چاوەکان بەرزبوویەوەو ملوێنان ئینسانی ڕەشپۆش بە گریانەوە هاتنە سەر شەقامەکان و هەمووان بەرەو حسەینییەی جەماران ڕایان دەکرد قیامەتێک بەرپا کرابوو کە هیچ کامێرایەک نەیدەتوانی تۆماری کات ! خۆمەینی ، ڕوحی خۆدا،پێشەوای موسولمانانی جیهان، بە دڵێکی ئارام و دڵنیا چوو بۆ دیداری مەعبوود و یاران و ئەویندارانی تاقەتی ئەم دوورییەیان نەبوو!
"سەید ڕوحۆڵڵا خۆمەینی" فەقی، عارف،فەیلەسووف، مەرجەعی تەقلید، ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی ئێران وبناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. ئەو لە ساڵی ١٣٤١ هەتاوی و دوابە دوای پەسەندکرانیی پرۆژەیاسای ئەنجوومەنەکانی ویلایەتی کە بەهۆیەوە مەرجی "موسولمان بوون" و"سۆیند بە قورئان" لە مەرجەکانی نوێنەرانی مەجلیس وەلادادەندرا،نەیاریەتی ئاشکرای لەگەڵ ڕەژێمی پالەوی دەستپێکرد.دوابە دوای پەسەند کرانی یاسای کاپیتۆلاسیۆن کە بەشارومەندانی ئەمریکایی لەبارەی کردەوەکانیان لە ئێرانی مافی پاریزراوبوونی دادەڤانی ئەدا نارەزایەتییەکان تووندتر بوو و ئیمام خۆمەینی بێ هیچ ترس وهەراسێک و بەئاشکرایی شای بەهۆی مڵکەچی بەرامبەر ئەمریکا و پێوەندی نەهێنی لەگەڵ ئیسرائیل،سەرچاوەی هەموو گرفتەکانی گەلی ئێران زانی.
ڕژێمی پالەوی کەهەستی بەمەترسییەکی گەورە دەکرد لەلایەن ئیمام خۆمەینییەوە بەڕێزی قۆڵبەست وبۆ تورکیا وپاشان بۆ عێراق وفەرەنسا دوور خستەوە. لە ساڵانی دوور و درێژی دوور خرانەوەیش ئیمام خۆمەینی هەرگیز چۆکی دانەدا و بەردەوام بوو لە سەر درێژەی خربات و ڕوونکردنەوەکانی دا بە تێبینی و بەبڕشتانە ڕێبەریی شۆرشگێرانی ئێرانی لە دەست دابوو.لە ئاکام دا لە ١٢ ڕیبەندانی ساڵی ٥٧ لە حالێکدا کە مانگێک لە هەڵاتنی شا تێپەڕیبوو ئیمام لە نێوان پێشوازی ملوێنی خەڵکی گەڕایەوە ئێران و دە ڕۆژ دوای ئەو گەڕانەوە میژووییە ئینقلاب بە سەرکەوتن گەییشت.
ئەمڕۆ خەڵکی ئەمەگداریی ئێران دوای سی دەیە، ڕێزدەگرن لە یاد و بیرەوەری ئیمام خۆمەینی لە سیی ویەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەم بەڕێز و خۆشەویستە. هەمان ئیمامێک کە هیوای ڕووناکیی هەموو مۆستەزعەفانی جیهان و بەتایبەت موسولمانەکان بوو. ئەو کە عەبدی سالح و بەندەی خۆشەویستی خودا و ڕوحی گەورەی سەردەمی ئێمە بوو. گەورە پیاوێک کە مەزنایەتی بە ئیسلام بەخشی و ئاڵای قوورئانی لە جیهان دا هەڵکرد، دەنگی سەربەخۆیی و ئازادەیی لە سەرانسەری جیهان بەرزکردەوە و هیوای لە دڵی نەتەوەکانی ژێر ستەم و زۆری جیهان دا بووژاندەوە.ڕوحی شاد و ڕێگای بەردەوام !