حوزه‌یران 13, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : هەوڵی ئێران بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەرە گرینگ زانی .

حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرلە چوونی بۆ قرقیزستان لە تاران جەختی کرد : هەوڵی ئێران بەردەوام بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی  ناوچەکە بووە و ئەو هەستیارییەی خۆی سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە  لە ماوەی  ساڵانی  ڕابردوودا  بە کردەوە نیشان داوە.  سەرۆک کۆماری  ئێران  وێڕای  ئاماژە بە بەڕێوە چوونی  کوبوونەوەکانی  شانگهای  لە قرقیزستان  وتیشی:  لەو  کوبوونەوەیەدا  پرسەکانی  ئاسایشی ناوچەکەو پەیوەندیی  وڵاتانی  ئەندام  لێک ئەدرێتەوە . ڕوحانی  بە وتنی ئەوی  کە  لە  کۆبوونەوەی  شانگهای  وڵاتانێکی گرینگ  وەکوو  ڕوسیا و چینیش   بەشدارن  وتیشی:  ئەو دوو وڵاتە لە دوستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن  کە هەر دووکیان  ئەندامی  وڵاتانی  چوار کۆیەکن و ئێستاکە پێویستە سەبارەت بە  ڕێککەوتنی ناڤۆکیش لەگەڵ  ئەو دوو وڵاتە  گفتگۆ بکرێت .  سەرۆک کۆمار  هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە  بەڕێوە چوونی  کۆبوونەوەی  سیکا  لە تاجیکستان  وتیشی  : ئەو کۆبوونەوە پێکهاتووە لە  وڵاتانێک کە هاوکاری و متمانەسازی لە ناوچەی  ئاسیا پێ و شوێن دەگرن . سەروک کۆماری ئێران  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  بۆ بەشداری و وتاردان لە دانیشتنی  ئەنجومەنی سەرکردەکانی وڵاتانی  ئەندامی  ڕێکخراوەی شانگهای تارانی بەرەو بیشکەکی  پێتەختی  قرقیزستان  بە جێ هێشت . بڕیارە دوای  دانیشتنی  سەرانی شانگهای  لە بیشکەک  سەرۆک کۆماری  ئێران بۆ بەشداری و وتاردان  لە پێنجەمین  دانیشتنی سەرانی کونفڕانسی  هاوکاری و ھەنگاوی متمانەسازی لە ئاسیا  «سیکا»   سەردانی  دووشەنبەی  پێتەختی  تاجیکستان بکات .

سەرپەیڤ