خراپتربوونی هەڵسوکەوت لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنییەکاندا
شوبات 17, 2026 13:17 Asia/Tehran
خراپ مامەڵەکردن و گوشاری سیستماتیک دژ بە زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنیدا توندتر و نالەبارتر بووە و پەلاماری بەردەوام و سزادانی نادادپەروەرانە بەردەوامە.
ناوەندی ئەسیری فەلەستین ڕایگەیاندووە: سەدان شایەتیدان سەبارەت بە لێدان و بێڕێزیکران لە کاتی سەرکوت کردنی دیلەکان لە ناو زیندانەکاندا تۆمار کراوە. دیلەکان ناچار دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر سەر و دەموچاویان لەسەر زەوی بێ و ترس لە کاتی هەڵکوتانە سەر سالوولەکاندا سەگی پۆلیس و نارنجۆکی دەنگیش بۆ تۆقاندنی زیندانییەکان بەکاردەهێنێن.
ئەم ڕێکخراوەیە پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، تەنها بەشێکی بچووک لە واقیعی ناو زیندانەکان دەردەخەن و ڕادەی یاسابەزێنی و پێشێلکارییەکان یەکجار زۆرترە.