شوبات 17, 2026 12:17 Asia/Tehran
  • وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند قەیرانی نیشتەجێبوون لە غەززە

سەرۆکی بەرنامەکانی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خواازیاری دەستڕاگەیشتن بەرفراوانتر بوو بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە.

ئەلێکساندەر دی کرۆ، سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی سەردانی غەززە، بە هۆشداریدان لەحاند ئەوەی کە پێویستییەکی بەرفراوانی خانووبەرە لە غەززە بەدی دەکرێ، وتیشی: "زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خێزان پێویستیان بە سەرپەنا و شوێنێک بۆ مانەوە و تەنها ١٠%ی دانیشتووان لە کەمترین ئیمکاناتی نیشتەجێبوون بەهرەمەندن و،  ٩٠%ی خەڵکەکە بەدوای جێگایەکدا دەگەڕێن بۆ نیشتەجێکردنی بنەماڵەکەیان. بارودۆخەکە وایە کە مرۆڤەکان ناچارن تێیدا بژین و بە هەر لەونێ بووە خۆیان زیندوو ڕاگرن، بەڕاستی زۆر ئەستەمە. دی کرۆ هەروەها وتیشی کە بێتوو پرۆسەی پاککردنەوەی داروپەردووەکان هەر بەم لەونە بچێتە پێشەوە، ئەوا ئەگەری زۆرە هەتا حەوت ساڵ بخایەنێت.

بەرپرسانی بەشی تەندرووستیی غەززەیش ڕایانگەیاندووە، دوای دوو ساڵ بۆردومانی بێوچانی ڕژێمی زایۆنی، بەشێکی زۆری ناوچەکە تەواو وێران بووە. نزیکەی ٧٢ هەزار فەلەستینی شەهید بوونە و نزیکەی ٨٣%ی بیناکانی کەرتی غەززە زیانیان بەرکەوتووە.

 وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززەیش لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری کرانەوە تۆکمە و تەواو و بێکێشەی دەروازەی سنووریی ڕەفەح بوو بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە چوونەدەری بێکێشەی نەخۆش و بریندارەکان بۆ چارەسەری و دەرمان. کرانەوەی بەرتەسک و کاتیی دەروازەی ڕەفەح بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕەهەندە کارەساتبارەکانی مرۆیی و تەندروستی لە غەززەدا ناگونجێت و ئەم کردنەوە سنووردار و کاتییانە گیان و ژیانی هەزاران کەسی خستۆتە مەترسییەکی گەورەوە.

 

سەرپەیڤ