سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ قرقیزستان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی پێنجشەمە بۆ بەشداری و وتاردان لە دانیشتنی ئەنجومەنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای تارانی بەرەو بیشکەکی پێتەختی قرقیزستان بە جێ هێشت.
لەو سەفەرەدا موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری کارەبا و هەروەها مەحموود واعزی سەروکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران یاوەری حەسەنی ڕوحانین . سەرۆک کۆماری ئێران لەو سەفەرەدا لە گەڵ سەرانی شاندە بەشداربووەکان لە کۆبوونەوەی شانگهای دیادار و وتووێژ دەکات . بڕیارە دوای دانیشتنی سەرانی شانگهای لە بیشکەک سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری و وتاردان لە پێنجەمین دانیشتنی سەرانی کونفڕانسی هاوکاری و ھەنگاوی متمانەسازی لە ئاسیا سیکا سەردانی دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بکات . سەرۆک کۆمارانی ئازەربایجان بەنگلادش چین ئێران کازاخستان قرقیزستان ڕووسیا سریلانکا تورکەمنستان و ئوزبەکستان لە پێنجەمین دانیشتنی کونفڕانسی هاوکاری و متمانەسازی لە ئاسیا سیکا بەشداری دەکەن .