ئاب 05, 2019 17:20 Asia/Tehran
  • بەرنگاربوونەوەی قاچاخی سوتەمەنی لەدژی ڕاگرتنی نەوت بەری بیانی لە ئاوەکانی ئێران

باڵوێزی پێشووی فەرانسە لە تاران بەرنگاربوونەوەی قاچاخی سوتەمەنی هۆ ی ڕاگرتنی نەوت بەری بیانی لە ئاوەکانی ئێران زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی فرانس ٢٤" فرانسوا نیکولر " باڵوێزی فەرانسە لە ئێران لەماوەی ساڵەکانی ٢٠٠١ هەتا ٢٠٠٥ وتی: ڕاگرتنی نەوت بەری بەریتانیایی بە هیچ لەونێک هاوشێوەی ڕاگرتنی نەوت بەری ئێرانی لە ناوچەی جەبەلوتاریس نیە وبە گشتیی بەباتێکی جیاوازە. هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند : لە هەڵمەتی کونترۆڵ کردنی هاتووچووی گەمیە سەرئاوەکان لە کەنداوای فارس بە مەبەستی دۆزرانەوەو بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخی ڕێکخراو، گەشتیەکانی سەرئاوی ئەم هێزە بە زاڵبوونی هەوالگریانە ودڵنیایی لە قاچاخی سوتەمەنی لە یەکێ لە گەمیە بیانیەکان ، ئەم گەمیە کە هەڵگری ٧٠٠ هەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخ بوو دوای هاوئەهەنگی وحوکمی مەرجەعە دادەڤانیەکان ، لە دەوروبەری دوورگەی فارسی یان ڕاگرت. هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ١٩ی ژوییە یش بە داواکاری ڕێکخراوی بەندەرەکان وکاروباری گەمیوانی پارێزگەی هورموزگان لە باشووری ئێران ، نەوت بەرێکی بەریتانیایی بە ناوی " ستنا ئایمپرو"ی بە هۆی کوژراندنەوەی سستمەکانی دۆزینەوەی دۆخ و لەناوبردنی پاشەکەوتەکانی نەوتی لە گەرووی هۆرمۆز ڕاگرت. کردەوە نایاساییەکانی بەریتانیا لە حاڵێکدایە کە هێزی دەریایی ئەم وڵاتە پێنجەمی ژوییەی ٢٠١٩ نەوت بەرێکی هەڵگری باری نەوتی ئێرانی لە ئاوەڕیی نێودەوڵەتی جەبەلوتاریق وەکوو کردەوەیەک بە پێچەوانە لە گەڵ بنەمای مافەوانی چاودێر لە سەر پێوەندیەکانی نێودەوڵەتی و لە پێناوی ڕاکێشانی ڕەزامەندی کۆشکی سپی ڕاگرت.

سەرپەیڤ