سەردار تەقی زادە: وەڵامی لێبڕاوانەی ئێران بە دوژمنان ؛ بێتوو یەک هەنگاوی بە هەڵە هەڵگرن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367626-سەردار_تەقی_زادە_وەڵامی_لێبڕاوانەی_ئێران_بە_دوژمنان_بێتوو_یەک_هەنگاوی_بە_هەڵە_هەڵگرن
جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کردەوەیەکی نائاوەزمەندانە ئەنجام بدەن کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی گورچکبڕیان دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2019 03:49 Asia/Tehran
  • سەردار تەقی زادە: وەڵامی لێبڕاوانەی ئێران بە دوژمنان ؛ بێتوو یەک هەنگاوی بە هەڵە هەڵگرن

جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کردەوەیەکی نائاوەزمەندانە ئەنجام بدەن کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی گورچکبڕیان دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "قاسم تەقی زادە" جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە زانکۆی سەنعەتیی "مالک ئەشتەر" لە تاران بە ئاماژە بەو بابەتە رایگەیاند: هەموو دەسکەوت و چەکەکانی بەرهەمی ناوخۆ بە پێی پێداویستیی هێزە چەکدارەکان و  جوگرافیای هەڕەشە و مەترسییە.

جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیزی شەش وڵاتی  پێشکەوتووی بەرهەم هێنەری مووشەکی دژەتانکدایە و لە بواری ساز کردنی تانکیش لە ڕیزی چوار وڵاتی بەرهەم هێنەری تانکی پێشکەوتوو لە سەرانسەری جیهاندایە.

سەردار تەقی زادە لە درێژەدا وتیشی: ئێران لە بواری ئەو مەودای مووشەکەکانی دەیپێون بە پێی مەودای مەترسی تا هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر مووشەکی بالستیک و کرووزی بەرهەمی ئێران گەلێک وردپێکتر لە مۆدیلی ئەمریکایەکەیانن و  بێتوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کردەوەیەکی نائاوەزمەندانە ئەنجام بدەن کاردانەوەی ئێران دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان.

جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتیشی: لە بواری چەکی تاکەکەسیشدا ، چەکی ڕەشاشی بەرهەمی ئێران لە چاو مۆدیلە ئەمریکاییەکەی ٢٠% توانای تیابردن و وردبینی لە پێکانی زیاترە.