ڕاوێژکاریی وەزیری دەرڤەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرڤەی ژاپۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367762-ڕاوێژکاریی_وەزیری_دەرڤەی_ئێران_لەگەڵ_وەزیری_دەرڤەی_ژاپۆن
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ژاپۆن لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، دواگۆڕانکاریی وجم و جۆڵە دیپلۆماتیکییەکان سەبارەت بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گرینگترین پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان بۆ وێنە بارودۆخی کەنداوی فارس و رۆژهەڵاتی ناوەراست، دیدار و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2019 11:46 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی وەزیری دەرڤەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرڤەی ژاپۆن

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ژاپۆن لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، دواگۆڕانکاریی وجم و جۆڵە دیپلۆماتیکییەکان سەبارەت بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گرینگترین پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان بۆ وێنە بارودۆخی کەنداوی فارس و رۆژهەڵاتی ناوەراست، دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی ژاپۆنی کردووە، رۆژی سێ شەممە لەگەڵ "کۆنۆ کارۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە شاری بەندەریی"یوکوهاما" دیدار و وتووێژی کرد.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێش سەفەر بۆ ژاپۆن، سەردانی چینی کرد و لەگەڵ "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

تاووتوێی ڕەهەند ولایەنە جیاجیاکانی پەیوەندیی دوو قۆڵی و گرینگترین پرس وبابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە تەوەرەکانی وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین بوو.

زەریف لەدرێژەی گەشتە ئاسیاییەکەیدا بڕیارە سبەی چوارشەممە سەردانی مالزیا بکا.

چین و ژاپۆن لەهاوبەشانی ئابوری و کڕیانی نەریتیی نەوتی ئێرانن.