ئه‌یلوول 12, 2019 17:37 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری:ئێران ئامادەی بەرەڤانی بەبڕشتانەیە لە بەرژەوەندییەکانیی لە کەنداوی فارس

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی بەرەڤانی بەبڕشتانەیە لە ئاسایشت و قازانجەکانی لە کەنداوی فارس دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرلەشکەر "موحەممەد باقری"  سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆری مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی باڵای بەرەڤانی چین لە پێکەن بە ئاراستە کردنیی لێکدانەوە و بۆچوونی لەبابەت و مەسەلەکانی ناوچە و جیهان، گوتیشی: میژوو نیشانی داوە، ئێران هیچکات دەستپێکەری دەستدرێژی و یان شەڕێک نەبووە،بەڵام  لە ئاسایشت و دەستەڵاتداریەتی خۆی لەکاتی روودانی هەردەستدریژی و یان خۆوەردانی بیانییەکان بەبڕشتانە بەرەڤانی دەکات.

سەرلەشکەر باقری بە باسکردنیی ئەمەی ئەمریکا هەروا هەوڵ ئەدات هیژموونی ناشەرعی خۆی بە ئامارازەکانی سەربازی،ئابووری ،هەرەشە، بایکۆت، تاوانپاڵدان و خۆوەردان و دەستدرێژی داسەپینێتە سەر جیهان، گوتی: دەوڵەتەکان و گەلانی ئازاد و سەربەخۆ دەبێ بە  هاوڕەوت بوونێکی هۆشمەندانە و ئاوەزمەندانە بەرەنگاری ئەم ڕەوشە بن و ستراتژیای باشیان هەبێت.

 سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە درێژە دا سیاسەتەکانی  گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەسەلەکانی ناوچەیی دا بەرگری لە ستراتژای بەشداری چالاکی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ نژیارڤانی  دارشتێکی ئاسایشتی گشتی و ناوچەیی زانی و گوتیشی: ئێران سیاسەتی هێژمونی و خۆوەردانیی دەستەڵاتە واوە ناوچەییەکان لەبابەتە و مەسەلەکانیی پێخۆش نییە و قەبووڵی ناکات.  سەرلەشکەر باقری لە ترۆریسم و دەمارگرژی وەکوو هەرەشەیەکی هەمەلایانە لە جیهان و لە کێشەکانی رۆژئاوای ئاسیا زانی و گوتیشی:  ڕژێمی زایۆنی پێبەندی هیچکام لە بنەما و یاسا نیو دەوڵەتییەکان نییە و نەک تەنیا مافی گەلی فەلەستین بنپێدەکات بەڵکوو بە هەرەشەکان و دەستدرێژییەکانیی دژی وڵاتانێکی وەکوو لوبنان، سوریا و ئێران درێژە ئەدات .

سەرپەیڤ