گەیشتنی 55 گەشتیاری ماتۆڕسواری فەڕەنسی بە ئێران
تشرینی یهکهم 05, 2019 18:15 Asia/Tehran
گروپێکی 55 کەسی ماتۆڕسوار لە گەشتیارانی فەڕەنسی لە رێگەی سنووری بازرگانەوە گەیشتنە ئێران .
مەهدی عەبدوڵڵازادە بەڕێوەبەری گەشەی گەشتیاریی رێکخراوی ناوچەی ئازادی ماکۆ لە باکووری رۆژاوای ئێران رۆی شەممە لە دیمانە لە گەڵ ئیرندا گوتی : ئەم تاقمە دوای رۆژێک مانەوە لە ماکۆ و سەردانی شوێنە مێژووییەکانی ئەم دەڤەرە ، رێگەی خۆیان بە تێپەڕین لە شارەکانی ورمێ ، سەققز ، همەدان ، ئەراک ، ئیسفەهان ، یاسووج و شیراز درێژە پێ ئەدەن .
عەبدووڵڵازدە وتیشی : ئەم گەشتیارانە ، 10 رۆژ لە ئێران دەمێننەوە .
سنووری بازرگان لە باکووری رۆژاوای ئێران لە دەروازە سنووریە گرنگەکانە . لە 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 900 هەزار مسافری بیانی لە رێگەی ئەم دەروازەوە گەیشتوونەتە سنووری ئێران .