دەست پێ بوونی ناونووسینی بەربژارانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران
ناونووسینی بەربژارانی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستی پێ دەکرێت.
«سەیید ئیسماعیل موسەوی» وتەبێژی بنکەی ھەڵبژاردنی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە یەکەم ھەتا حەوتەمی دیسامبەر تایبەتی نانووسینی بەربژارانی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانە وتیشی: شەشەمی دیسامبەریش دەستپێکی ناونووسینی بەربژارانی یەکەم نێوان دەورەی خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دەبێت کە ھەتا دوانزەی ھەر ئەم مانگەش ناونووسی کردن بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی بنکەی ھەڵبژاردنی ئێران لە بارەی ڕوون بوونەوەی شیاوەتیی بەربژارانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش بە ڕاشکاوی وتی:بەربژارانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دوای یەکلایی بوونەوەی ناونووسینەکەیان، لە ھەر چوارسەرچاوەکە واتە دادو ئینتیزامی و وەزارەتی ئیتیلاعات و سەبتی ئەحواڵی ئێران پرسیاریان بۆ دەکرێت و ھەر کام لەو شوێنانەش پێنج ڕۆژ دەرفەتیان ھەیە ھەتا وەڵامی بنکەی ھەڵبژاردن بدەنەوە.
«سەیید ئیسماعیل موسەوی» وتەبێژی بنکەی ھەڵبژاردنی ئێران وتیشی: ئەنجومەنی نیگەھبانی یاسای بنەڕەتیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی داھاتوو (٢٠٢٠) ڕای یەکجاریی خۆی بە وەزارەتی نێخۆ ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نێوخۆو بنکەی ھەڵبژاردنی ئێرانیش ١٢ی فڤریە دەیخاتە بەردەستی فەرماندارانی مەڵبەندەکانی ھەڵبژاردن و فەرماندارانیش لە ھەمان ڕۆژدا ناوی پەسەند کراوان لە قەواخی ئاگاداری نامەدا بڵاو دەکەنەوە و ١٣ی فڤریەش بانگەوازی پاڵێوراوان دەست پێ دەکات.
٢١ی فڤریەی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردنی خولی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ٢٠٨ مەڵبەندی ھەڵبژاردن لە سەرتاسەری ئێران بۆ ھەڵبژاردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس و یەکەم نێواندەوەرەیی خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە ٥ بنکەی ھەڵبژاردن لە تاران، فارس، خۆراسانی باکووری، خۆراسانی ڕەزەوەی و قوم بەرپا دەکرێت.