کانونی یه‌که‌م 02, 2019 10:52 Asia/Tehran
  • عێراقچی : چین هەڵوێستێکی قایمی لە بەرامبەر پاراستن و راگرتنی رێککەوتنی ناڤۆکی هەیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارباری سیاسی کە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی راوێژکاریانە لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی سەردانی پیکەنی کردووە گوتی : چین هەڵوێستێکی قایمی لە بەرامبەر پاراستن و هێشتنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکیدا هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەباس عێراقچی دوای دانیشتنی راوێژکاریانەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ کاربەدەستانی چینی وتیشی: رێککەوتنی ناڤۆکی دەسکەوتێکی گەورەی دیپلۆماسی و چەند  لایەنەخوازیە و ئەم دەسکەوتە دەبێ لە بەرامبەر یەک لایەنەخوازیی و ملهوڕیەکانی ئەمریکادا بپارێزرێ .

 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانیشتنی خۆی لە گەڵ لایەنی چینی گوتی : لەم دانیشتنەدا رەهەند و لایەنەجیاجیاکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، هەروەها پرسەکانی تایبەت بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ، ئەنجوومەنی ئاسایش و هاریکاریە بازرگانیەکانی وەک ئینستێکس تاووتوێ کران .

 دانیشتنی راوێژکاریانەی هاوبەشی ئێران و چین لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، رۆژی یەکشەمە بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و "ماجائۆ شی" جێگری وەزیری دەرەوەی چین و بە ئامانجی لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و پرسەکانی هاوپێوەندی لە پیکەن دەسپێبوو .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی دوشەممە بە کاتی خۆجێی لە پیکەنەوە رۆیشتە تۆکیۆی پیتەختی ژاپۆن .

 عێراقچی کە لەسەر بانگێشتنی هاوشانی ژاپۆنیی خۆی چووەتە تۆکیۆ بڕیارە لە تۆکیۆ لە گەڵ کاربەدەستانی ژاپۆنی لە بارەی پێوەندیی دو قۆڵی و گۆڕانکاریەکانی ئێستای رێککەوتنی ناڤۆکی وتووێژ بکات .

سەرپەیڤ