ئەبوتۆرابی فەرد: سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا شاندەری بازرگانیی ئێران جێگای سەرنجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i373034-ئەبوتۆرابی_فەرد_سەرباری_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_شاندەری_بازرگانیی_ئێران_جێگای_سەرنجە
ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی: ئەمڕۆ ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکانی زانستی و ئەندازیاری خاوەنی ناوونیشانەو سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا لە ئێستادا شاندەری بازرگانیی ئێران جێگای سەرنجە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2019 12:33 Asia/Tehran
  • ئەبوتۆرابی فەرد: سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا شاندەری بازرگانیی ئێران جێگای سەرنجە

ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی: ئەمڕۆ ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکانی زانستی و ئەندازیاری خاوەنی ناوونیشانەو سەرباری بایکۆتەکانی ئەمریکا لە ئێستادا شاندەری بازرگانیی ئێران جێگای سەرنجە

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی میھر، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید موحەممەد ئەبوتۆرابی فەرد» ئیمام جومعەی کاتیی تاران لە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ئەمڕۆی ئەم شارە پێی داگرت: ڕاوەستان لە بەرامبەر ئەمریکا بە واتای جوڵانەوە لە ئاراستەی بەرھەمھێنانی زانست، خولقاندنی تەکنۆلۆژیاو بنیاتنانی ئێرانێکی دەستەڵاتدار بە باڵاترین ئاستی داھاتی سەرانەیە کە دیارە ئەم ڕێگایەش بەس بە دەست ڕاگەییشتن بە تەکنۆلۆژیای تازەو بەبازرگانی کردنی زانست مسۆگەر دەبێت.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید موحەممەد ئەبوتۆرابی فەرد» ئیمام جومعەی کاتیی تاران لە بەشێکی دیکەی خوتبەکانی نوێژی ھەینی دا تیشکی خستە سەر ڕاپەڕێندرانی ھەموار کردنی نرخی بەنزین و وتی: نەدەبوو ئەم بابەتە گرینگ و ھەستیارە کە دەیتوانی بە ھاوبیروڕایی بلیمەتانی سیاسی و زانستی و پشتگریی گەلی مەزنمان، نەخشەڕێگای یەکگرتن و دەستەڵاتی نیشتیمانیی لێ بکەوێتەوە، ببێتە بەستێنێک بۆ کەڵکاژۆیی بیانییەکان و دام و دەزگا ھەواڵگری و شۆڤارییەکان.

«سەیید موحەممەد ئەبوتۆرابی فەرد» جەختیشی کرد: سەرنجدان و ڕاگەییشتن بە گرفتی بنەماڵە لێقەوماوەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەبێ ببێتە ئەولەوییەتی کاری تەواوی بەرپرسان.