دەسپێکی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i376013-دەسپێکی_دەیەی_فەجری_شۆڕشی_ئیسلامیی_ئێران
ئەمڕۆ شەممە 12 ی رێبەندان رێکەوتی یەکی شوباتی 2020 ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2020 04:07 Asia/Tehran
  • دەسپێکی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

ئەمڕۆ شەممە 12 ی رێبەندان رێکەوتی یەکی شوباتی 2020 ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە .

41 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، دوازدەی رێبەندانی ساڵی 1357 ی هەتاوی ( یەکی شوباتی 1979 ) ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای 15 ساڵ دوور خرانەوە لە نیشتمان ، لە نێو پێشوازیی بەتینی خەڵک ، پێی نایەوە خاکی  ئێرانی ئیسلامیی .

 دوای تێپەڕینی دە رۆژ لە گەڕانەوەی ئەو بەڕێزە ، لە رۆژی 22 ی رێبەندانی ساڵی 1357ی هەتاوی ، 11ی شوباتی 1979) شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .

 لەبەر ئەوە لە رۆژی 12 ی رێبەندان تا 22 ی رێبەندان وەک دەیەی  فەجر نێودێر کراوە و هەر ساڵ ئاهەنگ و جەژنی تایبەتی بەم بۆنەوە بەڕێوەدەچێ .

 ئاهەنگی فەرمیی دەسپێکی جەژنەکانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی هاوکات لە گەڵ کات و ساتی مێژوویی هاتنەوەی  ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای پیرۆزی گڵکۆی  دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران و هەروەها لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەدەچێ .

لەم رۆژەدا ژامی کڵێسەکان ، هۆڕنی گەمیەکان و فیقەی شەمەندەفەرەکانیش بە نیشانەی رێزگرتن لێئەدرێن و سروودی شوڕشی ئیسلامیی لە فێرگەکانی  سەرانسەری ئێران دەخوێندرێ و  بڵاودەبێتەوە .