زەریف : دژکردەوەی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی بە دانووستانی سەدە سووک و پرشەرمەزاری بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i376167-زەریف_دژکردەوەی_هێندێک_لە_وڵاتانی_عەرەبی_بە_دانووستانی_سەدە_سووک_و_پرشەرمەزاری_بوو
شالیاری کاروباری دەرەوەی ئێران وێرای داخ و مەخابن دەربڕینی خۆی لە بەشداری نوێنەری وڵاتانی عەمان و ئیمارات و بەحرەین لەمیانەی ئاهەنگی پەردەلادان لە پیلانی دژی فەلەستینی "دانووستانی سەدە" لە ئەمریکا پێداگری کرد کە دژکردەوەی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بەم پیلانە سووک و پڕشەرمەزاری بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2020 13:06 Asia/Tehran
  • زەریف : دژکردەوەی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی بە دانووستانی سەدە سووک و پرشەرمەزاری بوو

شالیاری کاروباری دەرەوەی ئێران وێرای داخ و مەخابن دەربڕینی خۆی لە بەشداری نوێنەری وڵاتانی عەمان و ئیمارات و بەحرەین لەمیانەی ئاهەنگی پەردەلادان لە پیلانی دژی فەلەستینی "دانووستانی سەدە" لە ئەمریکا پێداگری کرد کە دژکردەوەی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بەم پیلانە سووک و پڕشەرمەزاری بوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییانەدا پەردەی لادا لەسەر گەڵالەی ڕێککەوتنەکەی خۆی بەنێوی دانووستانی سەدە.

محمدجواد زەریفی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە زانکۆی فەرماندەرایەتی و ئەرکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە پیلانەکەی ترامپ زۆرترین  داخوازی ڕژیمی زایونی یە وتی : دژکردەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی لەبەرامبەر ئەو پیلانەدا نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەوانە تەنانەت لەبەرامبەری داخوازیەکانی ئەو ڕژیمەش دا توانای خۆڕاگریان نیە.

زەریف وێرای ئاماژە بە پیلانگێڕیەکەی ڕژیمی زایونیستی و ئەمریکا لەپێناو ناساندنی ئیران وەک هەڕەشەی سەرەکی لەناوچەی ڕۆژئاوی ئاسیا وتی : پیلانی نەگبەتی دانووستانی سەدە سیمای دوژمنکارانەی ئێران بەپێچەوانە نیشان دەدا.

پیلانی ئەمریکی دانووستانی سەدە بریتی لە پەیوەستکرانی بەتەواوی قودس و شارۆچکەکانی لێواری ڕۆژئاوای رووباری ئۆردۆن بۆ ڕژیمی زایونی و لەبەرچاونەگرتنی  مافی گەڕانەوەی دەربەدەرو پەرتەوازەکانە.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پیلانە زایونی - ئەمریکی یە ڕایگەیاند کە تاران ئامادەی هاوکاری یە لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەمەبەستی دژایەتی کردنی ئەو پیلانە مەزنەیە کە هەڕەشەیە بۆسەر نەتەوەی ئیسلام .