حۆجەتۆلئیسلام سدیقی: پیلانیی سەودای سەدە سەرشۆڕیە بۆ ترامپ
گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران پیلانیی سەودای سەدەی بە سەرشۆڕیەک زانی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا .
حۆجەتۆلئیسلام کازم سدیقی لە خۆتبەکانی عیبادی وسیاسی نوێژی ئەمڕۆ هەینی تاران وتی: مامەڵەی سەودای سەدە لە دونیای ئیسلام ڕاپەڕێن وشۆڕشی نوێی بە پا کردووە کە دەبێتە هۆی ئەوە ئەم گەڵاڵە ویشومە ئەمریکی زایۆنیستیە بە ئاکام نەگات. ئیمام جومعەی کاتی تاران پیداگرت: گەڵاڵەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری بێ ئابڕوی ئەمریکا کە ماڵی خەڵکی فەلەستینی لە چوارچێوەی گەڵاڵەی سەودای سەدە، دەبەخشێت ، هەرلە ئێستاکەوە نۆشۆستی هێناوە. حۆجەتۆلئیسلام کازم سدیقی لە بەشێکی تر لە وتەکانی دا ئاماژەی دایە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ووتی: مەجلیسی یازدەهەم دەبێ لە خەڵک وخوینی سەردار قاسم سلێمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شکڵ وتەشک بگرێت وخەڵک بە کەسانێک دەنگ نەدەن کە دڵیان لە لای بیانیەکانە. ٢١ی فڤۆریە ی ٢٠٢٠هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی مەجلیسی شەورانی ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت.