شوبات 18, 2020 16:19 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران : بەشداری  لە هەڵبژرادنەکان ؛ ئەرکی شەرعی نیشتمانی  ئینقلابی و مافی مەدەنی  گشت خەڵکی ئێرانە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامادە بوون لە هەڵبژرادنەکان ؛ ئەرکی شەرعی نیشتمانی ئینقلابی و مافی مەدەنی گشت خەڵکی ئێران ز انی و وێڕای ئاماژە بە دوو بنەمای سەرەکی " ئامادە بوونی چالاکانە و هەڵبژرادنی باش وتیان : هەڵبژرادنەکان جەھادێکی گشتیی و نەعمەت و تاقیکاری ئیلاهیە کە ئەگەر هاوڕێ بێت لە گەڵ ئامادە بوونی لانی زۆری خەڵک مایەی ئابڕووی سیستەمی ئیسلامی و هێزمەندی وڵات ، پارێزراویەتی لە هەمبەر پیلانەکان و بوار ساز کەری ئێرانی هێزمەند دەبێت .

حەزرەتی  ئایەتۆڵڵا  خامنەیی  ڕێبەری مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی سێشەمە  لە دیداری  هەزاران کەس  لە خەڵکی  ئازەربایجانی  ڕۆژهەڵاتی ،   باکووری ڕۆژئاوای  ئێران  وێڕای جەخت  لەسەر ئەوەی کە  چاوی دۆستان  و دوژمنان  لە  هەڵبژرادنەکانی  21  فێڤریەیە  وتیشیان  تەنیا  ڕێگای  نائومێد بوونی   دوژمنان  هێزمەند کردنی  ئێرانە  و یەکێک  لە وێنەکانی    ئێرانی  هێزمەند  ، مەجلسی  هێزمەندە   ؛ مەجلسێک  کە بتوانێ  بە  پەسەند کرانی  یاساکانی  پێویست و بە  ڕێنوێنی  دەوڵەتەکان بەرەو   ڕێگایەکی  شیاو  وڵات  بپارێزێ .  ڕێبەری  مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی  ئێران   وێڕای  ئاماژە بە   ڕاپۆڕتێک  لە مەڕ  دانی  بڕە پارەیەکی   زۆری  دولار   لە لایەن  یەکێک  لە وڵاتانی  دژبەری ناوچە بۆ یەکێک  لە مێدیاکانی  بریتانی  فارس زمان بۆ پەژیوان کردنی  خەڵکی  ئێران  لە لایەنگری کردن لە  کەسانی  ئیتقلابی  لە هەڵبژرادنەکان  وتیشیان  ئەو  ڕاپۆڕتە نیشان ئەدات  کە  کوالیت و چلونایەتی  هەڵبژرادنەکان  تا  چە ڕادەیەک  گرینگە .  حەزرەتی    ئایەتوڵڵا  خامنەیی  لە بەشێکی دیکەی  وتەکانیاندا  لەبارەی  قسەکانی پڕوپووچی  ئەم دواییەی  کاربەدەستانی ئەمریکایی  سەبارەت بە  ئێران  و هەڵبژرادنەکان  وتیان  ئەمریکا   دەیەویست  بە تیڕۆڕی  سەردار سولەیمانی  کە کاریگەریەکی  قووڵی  لە ناوچەدا هەبوو   زاڵ بێت بەسەر  ناوچە  بەڵام ڕووداوەکە  بە پێچەوانەوە  بوو  و ڕێپێوانی  گەورەی  دژە  ئەمریکی   لە بەغدا  پرسەکانی  سووریا  و حەڵەب  و پرسەکانی دیکەی ناوچەی  ڕێک  بە پێچەوانەی  ویستی  ئەوان بوو .  حەزرەتی  ئایەتوڵڵا خامنەیی   وێڕای  جەخت کردن لەسەر  ئەوەی کە   دوژمن نەتەنیا  لە  ڕووداوی  تیرۆڕی  سەردار  سولەیمانی  بەڵکوو لە شەڕێکی چڵ ساڵاندا  بەردەوام  لە نەتەوەی  ئێران زەبری   لێدراوە  وتیشیان  ئەمریکیەکان  لەم  چڵ ساڵەدا   هەموو چەکەکانی  سیاسی   سەربازی  ئاسایشی  ئابووری  فەرهەنگی  و مێدیایی  و هەر جۆرە  هەوڵێکی  بۆ ڕووخاندنی   نیزامی  ئیسلامی  بەکار هێنا بەڵام  نیزامی  ئیسلامی   نەتەنیا  نەڕووخا بەڵکوو  هەزار هێندە  هێزمەندتر بوو  و لە هەمبەردا  ئەمریکا لاوازتر  لە ڕابردوو  بووە .   ڕێبەری  مەزنی  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران  لە شی کردنەوەی  لاوازبوونی ئەمریکا  ، ڕواڵەتی  هەنووکەیی   ئەمریکای  بە  تیف تیفە دراو   زانی  و فەرموویان  ئەمڕۆ   ئەمریکا  بە 22  هەزار ملیار دولار  قەرز  ،  قەرزدارترین  دەوڵەتەکانی جیهانە  و   مەودای  چینەکان لەو وڵاتە  ، سامناکە  و لە هەمیشە  زۆرترە .  حەزرەتی  ئایەتوڵڵا  خامنەیی  وێڕای  ئاماژە بە  ئامارەکان  و  ڕاستیەکان  لە هەڵاواردن  و مەودای  نێوان  چینەکان ، دەسکورتی  و جەنایەت  لە ئەمریکا  کە کەوتووەتە ناو  ئەو وڵاتە  جەختیان کرد  هەر ئەو جۆرەی کە  مەزەنایەتی  کەشتیی  بەناو بانگی   تایتانیک  بەر بە  لەناو چوونی  نەگرت   هەوڵ بۆ  تیف تیفە دانی  ڕواڵەتی ئەمریکا و مەزەنایەتیەکەی ، بەر بە  نقوم بوونی  ناگرێت و ئەمریکا  لەناو  دەچێت .

سەرپەیڤ