جەختکردنەوەی ئێران و تورکیا لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377357-جەختکردنەوەی_ئێران_و_تورکیا_لە_سەر_بەرەنگاربوونەوەی_ڤایرووسی_کرۆنا
باڵوێزی ئێران لە ئانکارا و وەزیری تەندروستی تورکیا جەختیان کردووە لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2020 15:45 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی ئێران و تورکیا لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا

باڵوێزی ئێران لە ئانکارا و وەزیری تەندروستی تورکیا جەختیان کردووە لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئیرنا، لە دیداری "موحەممەد فەرازمەند" باڵوێزی ئێران لە ئانکارا و "فەخرئەلدین کوجا" وەزیری تەندروستی تورکیا،دوو لایەن لەبارەی تەگبیرەکانی دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا وتوویژیان کرد. فەخرئەلدین کوجا بەرلەمە گوتبووی،تورکیا بە هەموو ئیمکاناتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا لەتەنیشت ئێران دایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزیشکی ئێران ،ژمارەی گیان لەدەستداوانی ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران گەییشتە ١٥ کەس و تابەئێستا ٩٥ کەسیش لە ئێران تووشی ڤایرووسی کرۆنا بوونە. میدیاکانی تورکیایش باسیان لە تۆمارکرانی حاڵەتێکی گوماناوی تووشبوون بە ڤایرووسی کرۆنا لەم وڵاتە دا کردووە. هەروەها تابەئێستا پتر لە ٨٠ هەزار کەس لە جیهان تووشی ئەم ڤایرووسە بوونە و لەم ڕێژەیە پتر لە ٢٧ هەزار کەس حاڵیان چاک بۆتەوە و پتر لە٢٧٠٠ کەسیش گیانی خۆیان لە دەستداوە.