زەریف : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا داکۆکی لە ئێران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i378653-زەریف_یەکیەتی_ئوروپا_لەپێناو_بەرەنگاربوونەوەی_کۆرۆنا_داکۆکی_لە_ئێران_دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو بۆ نەهێشتنی لەمپەرە داراییەکان لەو بوارەدا ، داکۆکی لە ئێران دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2020 14:53 Asia/Tehran
  • زەریف : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا داکۆکی  لە ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : یەکیەتی ئوروپا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو بۆ نەهێشتنی لەمپەرە داراییەکان لەو بوارەدا ، داکۆکی لە ئێران دەکات .

محەمەد جەواد زەریف رۆژی چوارشەممە لە وتووێژیکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ "گۆردان گرلیچ رادمان " وەزیری دەروەی کرۆڤاسیا کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی یەکیەتی ئوروپای لە ئەستودایە لە دوایین بڕیارەکانی دانیشتنی  ڤیدۆ کۆنفڕانسیانەی رۆژی دوشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەروەی یەکیەتی ئوروپا ئاگادار بووەوە .

 وەزیری دەرەوەی کرۆڤاسیا لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە پێشکەش کردنی راپۆرێک لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی  یەکیەتی ئوروپایی ، پشتیوانیی یەکیەتی ئوروپای لە ئێران بۆ نەهشێتنی کۆرۆنا و هەندێ بیڕاری ئەم دانیشتنە لە بواری نەهێشتنی لەمپەرە داراییەکان بۆ هەنگاوەکانی ئێران لەم بوارەدا شیکردەوە .

 بایکۆتی یەک لایەنە و نامرۆیی ئەمریکا ، هەوڵەکان  بۆ بەرزەفتکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕووبەڕووی کەندوکۆسپی جددی کردووەتەوە .